ئەو کوردەی بەربژێربوو بۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمێکی باشووری ئەفریقا دەنگی پێویستی نەهێنا
- جیهان
- 2024-05-30

محەممەد داغ، كاندیدی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی وێست گەیپ
ئاڤا نیوز
ئەو هاونیشتمانییەی باکووری کوردستان کە كاندید بوو بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی وێستن گەیپ لە باشووری ئەفریقا، لە هەڵبژاردندا دەنگی پێویستی نەهێنا و دەڵێت "ئەمریکا دەستوەردانی لە هەڵبژاردنەکەدا کردووە".
وێنە گەورەكە: لە هەرێمی وێستن گەیپ لە باشووری ئەفریقا هەڵبژاردنی گشتی بەڕێوە چوو، كوردێكی باكووری كوردستان كە چەندین ساڵە لەو وڵاتە دەژی خۆی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران كاندیدكرد، بەڵام لە هەڵبژاردنەكاندا نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت.
لێدوانی فەرمی: محەممەد داغ، كاندیدی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی وێست گەیپ تایبەت بە ئاڤا نیوزی گوت: ”لە هەڵبژاردنەكەدا چاوەڕوانم دەكرد زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگ بەدەستهێنم، بەڵام 16 هەزار دەنگم بەدەستهێنا".
زانیاریی زیاتر:” ئەو دەنگانەی ئێمە بۆ حزبێكی دیكەی یەهوودی براوە و ئێمە لەمە بێدەنگ نابین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: محەممەد داغ، ساڵی 1973 لە شاری وانی باكووری كوردستان لەدایكبووە، لە ساڵی 2001 گەشتی بۆ باشووری ئەفریقا كردووە و مامۆستای زمانی ئینگلیزییە و بەهۆی خۆشەویستییەوە بۆ ئەفریقا گەشتی بۆ ئەو وڵاتە كردووە، بووە بە ئەندامی پارتی خاک لە ئەفریقا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئۆکراینا پێدانی خاک بە ڕووسیا ڕەتدەکاتەوە
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەکانی ئەوروپا و زێلێنسکی لەگەڵ ترەمپ بە ڤیدیۆ قسە دەکەن
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی بەرامبەر ڕووسیا نەرمی دەنوێنێت
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: لە کۆبوونەوەی داهاتوودا لەگەڵ پووتین، زێلێنسکی دەتوانێت بەشدار بێت