چای به‌ڵاڵوک
ئاڤا دیجیتاڵ
چای به‌ڵاڵوک، جۆرێكی تایبه‌تى چایه له وه‌رتێ بەرهەمدەهێنرێت؛ به‌ڵاڵوك جۆره دره‌ختێكه له دامێنی شاخەکان و ناوچه وشكانییەکان به‌شێوه‌یه‌كی خۆرسك ده‌ڕوێت.
ئیسماعیل قادر، خه‌ڵكی ناحیه‌ی وه‌رتێیه و ئەزموونێکی زۆری لە گەڕان بەدوای گیا سرووشتییەکاندا هەیە. جۆره دره‌ختێکى له شاخه‌كانى ناحیه‌ی وه‌رتێ دۆزیه‌وه‌ته‌وه و له قه‌د و چڵهكانییەوە جۆره چایه‌كی لێ به‌رهه‌مهێناوه؛ هەر ئەوەش نا، چایخانه‌یه‌كی تایبەت بە چای به‌ڵاڵوك داناوە و دەیەوێت، ئه‌م چایە بكاته جێگره‌وه‌ى چای ئاسایی.
ئیسماعیل قادر لەبارەی ئامادەکردنی چایەکەوە دەڵێت: "لە دارەکە ئەو قه‌د و چڵانهى پێویسته ببڕدرێن و زیان به دره‌خته‌كه ناگه‌یه‌نێت، دەیانبڕم و پاشان له چایخانه‌كه‌م پارچه پارچه‌یان دەکەم، به‌شێكیان بۆ هاووڵاتییان له‌نێو ئاو دادەنێم بۆ ئه‌وه‌ى وشك نه‌بێت، دواتر به‌شێكیشیان ئاماده ده‌كه‌م بۆ خستنه‌سه‌ر ئاگر و ده‌یكه‌م به چا".
ئاماده‌بوونى چاییه‌كه چوار كاتژمێرى پێویسته و بەراورد بە چایی ئاسایی کاتێکی زۆرتری دەوێت؛ چایەکە ڕه‌نگی سووره و تام و بۆنێكی تایبه‌تى هه‌یه، ده‌توانرێت بۆ ماوه‌ى 12 كاتژمێر بۆ خواردنه‌وه به‌كار بهێنرێت و تێک ناچێت.
گه‌شتیاران و رێبوارانى كه سه‌ردانى ناحیه‌ی وه‌رتێ ده‌كه‌ن، بۆ خواردنى چاىی بهڵالوك سه‌ردانى چایخانهکەی ئیسماعیل قادر ده‌كه‌ن و چایی ده‌خۆنه‌وه، به‌شێكیش له كڕیاران وه‌ك چاره‌سه‌ر بەکاری دەهێنن.
سه‌لام عبدولکەریم، مامۆستاى زانكۆ له سلێمانی لە چایخانەکەی ئیسماعیل قادر تامی چای بەڵاڵوک دەکات و دەڵێت، له ناحیه‌ی وه‌رتێ تێپه‌ڕبووین و ویستمان تامى ئه‌و چایه بكه‌ین، ئەوە یەکەمجارم بوو تامی بکەم و تامەکەی جیاوازە.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه پزیشكییه‌كان، خواردنه‌وه‌ى چاى به‌ڵاڵوك ته‌ندروسته به‌ڵام زۆر خواردنه‌وه‌ى چاییه‌كه زیان به ته‌ندروستیى مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
چایی بەڵالوک، كۆمه‌ڵێك سوودی هه‌یه؛ بۆ دابه‌زینی كێش، چاره‌سه‌رى قۆڵۆن، چاره‌سه‌رى قه‌بزی و چەند چاره‌سه‌رێكی دیکە بەکار دەهێنرێت.
د. هۆلیم هاشم، ڕاوێژكارى زانستیی خۆراك بۆ چاره‌سه‌رى خۆراكى ده‌ڵێت: "ڕووهكی بهڵالوك ڕووه‌كێكی خۆڕسكه له كوێستانه‌كانى كوردستان ده‌ڕوێت، ئەم ڕووه‌كه ئه‌نتی ئۆكسانى تێدایه كه دژه ئۆكسێنهكانە؛ له هه‌مانكاتیشدا ڕێژه‌یه‌كی زۆرى مادده‌ی سیانى تێدایه ئه‌گه‌ر زۆرخۆرى و خواردنه‌وه‌ى لێكرا، له‌وانه‌یه ببێته هۆى تێكچوونى لێدانى دڵ و زیان به مێشك ده‌گه‌یه‌نێت".
سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران، به هۆى هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافییەوە به چه‌ندین جۆرى رووه‌ك ده‌وڵه‌مه‌نده؛ به تایبه‌تى له وه‌رزى به‌هار و پایز، هاووڵاتییان سوودی لێ ده‌بینن بۆ خواردن به‌كارى ده‌هێنن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 33 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- فۆتۆستۆری
- 33 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- ببینە و ببیستە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
- فۆتۆستۆری
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ کارکردن لە پرۆژەی ڕێڕەوی ژیان دەستیپێکرد
- ببینە و ببیستە
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ئەو خێزانەی 15 ساڵە سەرقاڵی ڕاوەماسین
- فیچەر
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تایەر تۆفیق؛ دەنگێکی نەمر لە کۆیەوە





