ئاگری دارستانەکانی چیلی کۆنترۆڵ نەکراوە و ژمارەی قوربانییان لە بەرزبوونەوەدایە
- ژینگە
- 2024-02-04

ئاگری دارستانەکانی چیلی وێنە- AFP
ئاڤا دیجیتاڵ
تاوەکو ئێستا ئاگری دارستانەکانی چیلی کۆنترۆڵ نەکراوە و ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 51 کەس.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەی ڤالپاریسۆ لە چیلی کەوتووەتەوە، بەهۆی ئەو ئاگرەوە گیانلەدەستدانی زیاتر لە 51 کەس و برینداربوونی دەیانی دیکە بەفەرمی ڕاگەیێنراوە، چاوەڕێ دەکرێت ژمارەی قوربانییان بەرزتر ببێتەوە.
لێدوانە فەرمییەکان: گابرێل بۆریچ، سەرۆکی چیلی دۆخی نائاسایی ڕاگەیاندووە و داوای کردووە "تەواوی سەرچاوە پێویستەکان" بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دۆخە بخرێنە بەردەست.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی تەندروستیی چیلی لە ڕاگەیێنراوێکدا دۆخی هۆشداریی لە ناوچەی ڤالپاریسۆی بۆ سوور بەرز کردووەتەوە."
زانیاریی زیاتر: بەهۆی ئاگرەکەوە زیاتر لە هەزار خانوو بەتەواوی وێران بوون، ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ و پەلەوەر سووتاون، هەزاران کەس بەهۆی ئەو ئاگرەوە بێ ماڵ و حاڵ ماونەتەوە و ئاوارە بوون، هێشتا کۆنترۆڵی ئاگرەکە نەکراوە و حکومەت لە ئاسمان و زەوییەوە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دەدات.
باکگراوند: هێشتا هۆکاری سەرەکیی کەوتنەوەی ئاگرەکە دیار نییە، بەڵام ئەمە سەختترین و تراژیدیترین ڕووداوی 14 ساڵی ڕابردووی چیلییە، دوای بوومەلەرزەکەی ساڵی 2010 کە نزیکەی 500 کەس گیانیان لەدەستدا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە





