
یەشار گیولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا
ئاڤا دیجیتاڵ
ئەم هەفتەیە وەزیری بەرگریی تورکیا بە سەردانێک دەگاتە عێراق، لە بەغدا و هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
زانیاریی تایبەت: بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاڤا نیوز کەوتووە، رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە یەشار گیولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا دەگاتە بەغدا، دواتریش سەردانی هەولێر دەکات و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان دەبێت.
بۆچی گرنگە: سەردانی وەزیری بەرگریی تورکیا، کە وڵاتێکی بەهێزی ئەندام لە ناتۆیە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، لەم کاتەدا کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و عێراق بەتایبەتی پێیدا تێدەپەڕن، چاوەڕێ دەکرێت ئەنجامەکانی کاریگەر بن.
زانیاریی زیاتر: تورکیا و هەرێمی کوردستان هەمیشە پەیوەندییەکانیان بە "دۆستانە" ناودەبەن لە بواری سیاسی، ئابووری و ئەمنی. کۆتایی مانگی رابردووش ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە. بەپێی راگەیێنراوی کۆبوونەوەکە، " "جەخت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و هەماهەنگییەکان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کراوەتەوە."

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 9 خولەک لەمەوپێش
سیناریۆکانی لێدان لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ چین؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر پۆلیسی فەتا