گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دەمەقاڵییەکی تووند لە نێوان وەزیری دەرەوەی ئیمارات و ڕاوێژکارێکی باڵای دەسەڵاتی فەلەستینیدا ڕوودەدات و هەردوولا بەسەر یەکدیدا هاوار دەکەن. لەو کاتەشدا وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا، سعوودیە، میسر، ئوردن، قەتەر و کوەیت ئامادە دەبن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 29ـی نیسانی ئەمساڵ، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی لە ڕیاز، کۆبونەوەیەکی داخراو سەبارەت بە ستراتیژی دوای جەنگی غەززە بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا دەمەقاڵێ لە نێوان شێخ عەبدوڵا بن زاید، وەزیری دەرەوەی ئیمارات و حوسێن شێخ، ڕاوێژکاری باڵای مەحموود عەباسی سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینیدا درووست دەبێت.
بۆچی گرنگە: ناکۆکیی نێوان وڵاتانی عەرەبی و دەسەڵاتدارێتیی فەلەستینی کاریگەری لە سەر کارەکانی ئیدارەی بایدن پەیوەست بە فەڵەستین دەبێت کە سەرقاڵی دانانی پلانێکە بۆ بەڕێوەبردنی غەززە لە دوای کۆتایی شەڕ.
درێژەی ڕاپۆرت...
چی ڕوویدا؟
لە کۆبوونەوەکەدا لایەنی فەلەستینی دەڵێت "ئێمە چاکسازیمان کردووە و حکومەتێکمان بە دڵی ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی درووست کردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وەک پێویست پاڵپشتیی سیاسی و دارایی ناکرێین". وەزیری دەرەوەی ئیمارات توڕە دەبێت و دەڵێت "هیچ چاکسازییەکی ئەوتۆمان نەبینیوە، ئێوە وەک عەلی بابا و چل دزەکەن، بەرپرسانی باڵاتان بێکەڵکن، گۆڕینی یەكێکیان بە یەکێکی دیکە هەر هەمان شتی لێدەکەوێتەوە، بۆ دەبێت ئیمارات بە بێ چاکسازیی ڕاستەقینە یارمەتیتان بدات؟ ئەگەر ئەوەندەی بایەخ بە هەماهەنگی ئەمنیی لەگەڵ ئیسرائیل دەدەن، بایەختان بە خەڵکی خۆتان بدایە ئێستا دۆخی فەڵەستینییەکان زۆر باشتر دەبوو." لایەنی فەلەستینی بە توڕەییەوە وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت "کەس بۆی نییە بە دەسەڵاتی فەڵەستینی بڵێت کە پێویستە چۆن چاکسازییەکانی ئەنجام بدات."
وەزیری دەرەوەی ئیمارات داوای لێبووردن لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکات
فەیسەڵ بن فەرحان ئال-سعود، وەزیری دەرەوەی سعوودیە، هەوڵ دەدات دۆخەکە هێور بکاتەوە و دەڵێت "چاکسازی کاتی دەوێت"، بەڵام دۆخەکە لە دەست دەرچووە و پێی کۆنترۆڵ ناکرێت. وەزیری دەرەوەی ئیمارات بە توڕەییەوە ژوورەکە بە جێ دێڵێت. ئەیمەن سەفدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن بە دوایدا دەرواتە دەرەوە، دوای چەند خولەکێک دەگەڕێتەوە و وەزیری دەرەوەی ئیمارات لەگەڵ خۆیدا دێنێتەوە. دواتر وەزیری دەرەوەی ئیمارات داوای لێبووردن لە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکات کە ناچار بوو دەمەقاڵێیەکی ناوخۆیی وەها ببینێت.
گرژییەکانی نێوان ئیمارات و فەڵەستین درێژکراوەی ناکۆکی سیاسی و کەسییە
گرژییەکانی نێوان ئیمارات و فەلەستین درێژکراوەی ناکۆکییە کەسی و سیاسییەکانی نێوان محەممەد بن زایدی سەرۆکی ئیمارات و مەحموود عەباسی سەرۆکی فەڵەستینین. ئیمارات سەرکردایەتیی دەستەڵاتدارێتیی فەڵەستینی بە گەندەڵی تۆمەتبار دەکات؛ لە بەرامبەردا فەلەستین ئیمارات بە ناپاکی تۆمەتبار دەکات بەوەی لە 2020ـەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردووەتەوە. بەر لە دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێی فەڵەستین بە سەرۆکایەتیی محەممەد مستەفا، ئیمارات لای ئیدارەی بایدن تۆمەتباری کردووە بەوەی ئەو کەسێکی نزیک و جێمتمانەی مەحموود عەباسە؛ لە بەرامبەریشدا لۆبیی بۆ سەلام فەییاز کردووە کە ڕەخنەگری مەحموود عەباسە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت





