خافیێر میلیی؛ ئەو سەرۆکەی بە بڕیارەکانی ئەرجەنتینییەکانی هێناوەتە سەر شەقام
- هەواڵ
- 2024-02-04

پۆلیسی ئەرجەنتین ڕووبەڕووی خۆپیشاندان دەبنەوە لەکاتی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساکەی سەرۆکی ئەرجەنتین لە کۆنگرێسی وڵاتەکە. وێنە: AFP
ئاڤادیجیتاڵ
خافیێر میلیی، سەرۆکی ئەرجەنتین نزیکە لەوەی پڕۆژەیاساکەی سەربگرێت، ئەو پرۆژەیاسایەی هاووڵاتییانی ئەرجەنتینی هێناوەتە سەرشەقام و هاواریان لێ بەرزبووەتەوە کە تێنەپەڕێنرێت چونکە بەشێکی زۆری هاوکارییەکانی حکومەت بۆ هاووڵاتییان دەبڕێت.
بۆچی گرنگە: لەدوای بوون بە سەرۆکی وڵات لە مانگی تشرینی یەکەمی 2023ـەوە، خافیێر میلیی چەندین یاسای توند و سەیری دەرکردووە کە بووەتە هۆی بێزارکردن و تووڕەکردنی خەڵکی وڵاتەکە. پڕۆژەیاساکە پێکهاتووە لە گۆڕینی 300 یاسا لە وڵاتەکەدا و تەنیا دەنگدانی ئەنجوومەنی پیرانی ماوە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەرجەنتین پڕۆژەیاساکەی سەرۆکی وڵاتی پەسەندکرد کە بارگرانییەکی گەورە بۆ خەڵکی وڵاتەکە دروستدەکات. لەکاتی پەسەندکردنی پڕۆژەیاساکە بەشێکی زۆری هاووڵاتییانی ئەرجەنتین هاتنە سەر شەقام و خۆپیشاندانیان دژی پەسەندکردنی پرۆژەیاساکە کرد.
لە بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەرجەنتین هەزارەها خۆپیشاندەر دژی پلانەکانی سەرۆک هاوتافیان دەکێشا و دەیانگووت: وڵاتەکەمان بۆ فرۆشتن نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکەم کاری میلیی تەمەن 53 ساڵ دوای بوون بە سەرۆکی وڵات، کەمکردنەوەی بەهای دراوی پیسۆی ئەرجەنتینی بوو بەڕێژەی 50%، هەروەها بڕینی هاوکارییەکانی حکومەت بۆ هاووڵاتییان و لابردنی سەدەها یاسای رێکخستنەوە بوو لەسەر ئابووریی وڵات.
ئەو مانایەی دەیگەیەنێت: پاکێجی چاکسازییەکەی خافیێر میلیی کاریگەری لەسەر چەندین بواری ژیانی تایبەتیی و گشتیی خەڵکی وڵاتەکە هەیە. سەرۆکی ئەرجەنتین سەرجەم پرۆژەکانی بنیادنان و بوژانەوەی وڵاتەکەشی ڕاگرتووە و خاوەندارییەتی تایبەتیشی لە کۆمپانیا زەبەلاحەکاندا نەهێشتووە.
پڕۆژەیاساکەی سەرۆکی ئەرجەنتین کاریگەری لەسەر هەلی کار، گەشتوگوزاریی، هێڵەکانی ئینتەرنێت، بواری دەرمان، بەرهەمهێنانی شەراب و بازرگانیش هەیە.
لێدوانی فەرمی: کاتێک میلیی هەڵبژێردرا بەڵێنیدا کۆتایی بە هەڵاوسان بهێنێت، بەڵام هۆشداری ئەوەیدا دۆخەکە پێویستی بە چارەسەرێکی "شۆک"ی ئابووریی هەیە و گوزەرانی خەڵک خراپتر دەبێت پێش ئەوەی بەرەوپێش بچێت.
"ئامانجەکە ئەوەیە دەستبکەینەوە بە بنیادنانی وڵات و ئەو یاسایانە لابدەین کە ڕێگریی لە گەشەی ئابووریی کردووە"، ئەمە گوتەی خافیێر میلییە.
ژمارەکان وادەڵێن: ئەرجەنتین سێیەم گەورەترین ئابووریی ئەمریکای باشوورە، بەڵام بەهۆی قەرز و گەندەڵییەوە هەڵاوسان لە وڵاتەکە گەشتووەتە 140% و 40%ـی ئەرجەنتینییەکانیش لە هەژاریدا دەژین.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی لە دەنگدانی تایبەت یەکەمە و زۆرترین دەنگی هێناوە





