
پاشماوەی درۆنەکە- میدیای پەکەکە
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی هەواڵێکی میدیای نزیک لە پەکەکە، هێزەکانیان درۆنێکی تورکیایان لەچیای ئاسۆس لە هەرێمی کوردستان كردووەتە ئامانج و خستوویانەتە خوارەوە، بەڵام هێشتا توركیا هەواڵەكەی پشتڕاست نەكردووەتەوە.
وێنە گەورەکە: فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکی جۆری "ئەنکا" بەردەوام بۆردوومانی سنووری چیای ئاسۆس و قەندیل دەكات كە گەریلاكانی پەكەكەی تێدان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە پێی ڕاگەیێنراوێكی "هەپەگە" كە باڵی سەربازی پەکەکەیە، "کاتژمـێر 11ی شەو لە شەشی حوزەیران، لە چیای ئاسۆس، لە ڕێگەی سیستەمی بەرگریی قەندیل ئەو درۆنە تورکیە تێکشکێنراوە".
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: "پاشماوەی درۆنەکە، لە نزیک دەریاچەی دووکان دۆزراوەتەوە".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: تا ئێستا تورکیا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە نەداوە.
باکگراوند: ماوەی 46 ساڵە شەڕی پەکەکە و تورکیا لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و بەهۆیەوە چەندین هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و زیان بە كشتوكاڵ و ڕەز و باخ و مەڕو ماڵاتی ئەو ناوچانەش گەیشتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 42 خولەک لەمەوپێش
25/9 - ڕۆژی سەربەخۆیی کوردستان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
120 ملیار داهاتی ناوخۆ بۆ مووچەی مانگی حەوت درایە بەغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پردی بەستی شەرغە دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو پێشمەرگانەی بڕوانامەی بەكالۆریۆسیان هەیە دەتوانن ببن بە مامۆستا