
کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی
ئاڤا دیجیتاڵ
بهسەرپەشتیی سەرۆک بارزانى كۆمیتهی ناوەندیی پارتى دیموکراتی کوردستان لهبارەی چەند پرسێکی تایبەت بە ناوخۆی حیزب و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە لە کۆبوونەوەدایە .
بۆچی گرنگە: بۆچوون و بڕیارەکانی پارتی وەک گەورەترین حیزبی باشووری کوردستان ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر خەڵکی هەرێمی کوردستان و گۆڕەپانی سیاسی لە کوردستان و عێراق دەبێت.
تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە: وەک ئاڤا نیوز زانیویەتی، لە کۆبوونەوەکەدا ئەم پرسانە تاوتوێدەکرێن:
یەكەم: بارودۆخی گشتیی نێودەوڵەتی، ڕووداوەكانی ئێستای جیهان و و شەڕ و هاوپەیمانێتی، گۆڕانی هاوكێشە سیاسی و سەربازییەکان و قەیرانەكان و لێکەوتەکەیان بۆ تەواوی وڵاتان هەیە.
دووەم: بارودۆخی هەرێمایەتی، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی پارتی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و هێرشە بەردەوامەکانی سەر هەولێر و کوردستان دەکرێت.
سێیەم: بارودۆخی عێراق، بابەتی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت، جێبەجێنەكردنی ماددەكانی ئەو ڕێككەوتن و هاوپەیمانێتییەی حكومەتی لەسەر پێکهیێنراوە، لەگەڵ پرسە هەنووکەییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، وەک بودجە و مووچە و شایستەکانی هەرێمی کوردستان.
چوارەم: پەسندکردنی گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی پارتی بەتایبەت بەرپرسی لقەکان و مەکتەبەکان.
پێنجەم: باسی ئەنجام و گفتوگۆکانی پێکهانی حکومەتە خۆجێییەکانی پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا و دانانی پاریزگاری کەرکووک.
شەشەم: ئەنجامی کۆبوونەوەی دوێنێی شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی لەگەڵ یەکێتی، ڕەوشی ناوخۆی کوردستان و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
نوێدەکرێتەوە...
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 13 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
47 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





