محەممەدی حاجی مەحموود هۆکاری کۆکردنەوەی فەرماندە سەربازییەکانی حیزبەکەی ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 2024-02-05
محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەڵێت
ئاڤا دیجیتاڵ
سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەڵێت، دۆخی نێوخۆی حیزبەکەیان باشە و "هیچ کێشەیەکمان نییە". لەبارەی کۆکردنەوەی فەرماندە سەربازییەکانیشیان دەڵێت "بۆ خۆپارێزیی لە شەڕ ئامادەکاریی دەکەین".
بۆچی گرنگە: لە چەند ڕۆژی رابردوودا هەواڵی کێشەی ناوخۆیی لەنێو پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بڵاوبووەوە، بەتایبەت لەنێوان محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری حیزبەکە و عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، جێگر و برای سکرتێر، واش چاوەڕوان دەکرا کێشەکان سەربکێشن بۆ جیابوونەوە، بەڵام هەردوولا ئەوە رەتدەکەنەوە.
لە نزیکەوە: ئەوەی زیاتر چاوی میدیای بەلای تووندبوونەوەی کێشە ناوخۆییەکەی پارتی سۆسیال دیموکرات راکێشا، کۆبوونەوەی محەممەد حاجی مەحموود بوو لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی حیزبەکەی لە گوڵەخانە. بەپێی میدیا فەرمی و نزیکەکانی حیزبەکە "کۆبوونەوەکە لەگەڵ فەوجی سورێن بووە و ئەم هێزەشی بە تەواوی خستە ژێردەستی خۆی و وەک فەرماندەی گشتیی هێزەکانی حیزبی سۆسیالست خۆی ڕاگەیاند".
لێدوانی فەرمی: محەممەدی حاجی مەحموود لە گفتوگۆیەکی تایبەتدا لەبارەی ئەو کۆبوونەوەیە بە ئاڤا میدیای گوت "تەنیا رێکخستنەوەی هێزەکانی خۆمانە، دنیا ئاگرە و ناوچەکە سەرتاپا بووەتە شەڕ، ئێمەش دەبێت خۆمان ئامادەبکەین و هیچ نەبێت خۆمان بپارێزین". "هیچ مەترسییەک بۆ جیابوونەوە لە پارتەکەمان نییە، لای منەوە هیچ شتێك نییە" لەبارەی کێشەکانی ناو حیزبەکەشی وا دەڵێت.
لە لایەکی دیکەوە: هەفتەی رابردوو کۆمەڵێک بڕیار لە حیزبەکەوە بۆ هەندێک گۆڕانکاریی حیزبیی دران. بەڵام زۆری پێنەچوو عەبدوڵڵا حاجی مەحموود ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و نووسیبووی: "ماوەیەکە هەندێک فەرمانی لابەلا و ناپەیڕەوی دەردەچێت کە دوورە لە بنەماکانی کاری ڕێکخراوەیی، بۆیە ئەو فەرمانانەی کە هەندێک لە هەڤاڵانمانی پێ لادراوە و هەندێکیش پلەیان پێ دراوە، نەکەس نیگەران ببێ و نەکەسیش دڵخۆش ببێ، چونکە سەرجەمیان پوچەڵە (باطل)ە".
باکگراوند: پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە ساڵی 1976 بە جیابوونەوەی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامەزرا. تاوەکو ئێستا حەوت کۆنگرەی بەستووە. لە دوایین کۆنگرەیدا کە لە 5-3-2022 بەسترا، محەممەد حاجی مەحموود بە سکرتێری گشتیی حیزب دانرایەوە و ناوی حیزبەکە لە "حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان" گۆڕا بۆ "پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 13 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
47 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





