لە ئاکرێ دووەم گەورەترین عەلوە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق دروست دەکرێت
- ڕاپۆرت
- 2024-06-11
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی، بەردی بناغەی دووەم گەورەترین عەلوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق لە ئاکرێ دادەنێت، پرۆژەکە بە گوژمەی 22 ملیۆن دۆلار لەسەر ڕووبەری 245 هەزار مەتر دووجا دروست دەکرێت.
بۆچی گرنگە: دروستکردنی عەلوەی هاوچەرخی ئاکرێ دەستپێکی شوڕشێکی نوێی سەردەمیانەی بەبازاڕکردن و بەکۆگاکردنی کشتوکاڵ دەبێت لە هەرێمی کوردستان و کاریگەریی دەستبەجێی لەسەر ساغکردنەوەی بەربوومی جووتیاران دەبێت.
لێدوانی فەرمی: دلاوەر بووزۆ، قایمقامی ئاکرێ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکوەزیران بارزانی بەردی بناغەی پڕۆژەکە دادەنێت، بازاڕەکە یەکێک لە فراوانترین پڕۆژەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت".
زانیاریی زیاتر: 30% بۆ 40%ـی کارەکانی پڕۆژەکە تەواو کراون، وابڕیارە تاوەکو دوو ساڵی ئایندە تەواو بکرێت.
درێژەی ڕاپۆرت
دووەم گەورەترین عەلوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق
پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای کوردلاند بە گوژمەی 22 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دروست دەکرێت. دەکەوێتە ڕێگای سەرەکی دهۆک – ئاکرێ و 245 هەزار مەتر دووجای بۆ تەرخان کراوە.
بەشە گرنگەکانی عەلوەکە
عەلوەی هاوچەرخیی ئاکرێ پرۆژەیەکی کشتوکاڵی ستراتیژییە کە بە سایت پلانێکی پێشکەوتوو و مۆدێرن بوونیاد دەنرێت و گشت خزمەتگوزارییەک لەخۆ دەگرێت. بۆ هەر ماددەیەکی کشتوکاڵی شوێنی تایبەت تەرخان کراوە و پێکهاتووە لە: چەندین کۆگای گەورە و ساردکەرەوەو گۆڕەپانی سەوزەو میوە و عەلوەو عەلەف، کە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بۆ درێژترین ماوە هەڵدەگیرێن، لە ڕێگەی بنکەی فرۆشتنی ڕاستەوخۆ جووتیاران و بازرگانانی کەرتی کشتوکاڵ بە ئاسانی بەروبوومەکانیان بەبازاڕ دەکەن و، لە کاتی گونجاو دەخرێنە ناو بازاڕەکانەوە بۆ دابینکردنی پێویستییەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و دەرەوەی وڵات.
هاوکات گرنگی دراوە بە کەرتی خزمەتگوزاریی گشتی وەک بنکەی تەندروستی، بنکەی ئاگرکوژێنەوە، بنکەی پۆلیس، وێستگەی سووتەمەنی، گۆڕەپانی وەستانی ئۆتۆمبێل و ناوچەی سەوزایی کە بە شێوازێکی سەردەمیان دروست دەکرێت. بەگشتی ناوچەکە سوودمەندی سەرەکی دەبێت لە بوونی پرۆژەکە.
پێکهاتەی یەکە بازرگانییەکانی پرۆژەی عەلوەی هاوچەرخیی ئاکرێ
- 19 دوکان، لەسەر ڕووبەری 50 مەتر دووجا
- 20 کۆگا، لەسەر ڕووبەری 450 مەتر دووجا
- 48 عەلوە، لەسەر ڕووبەری 150 مەتر دووجا
- 35 بنکەی فرۆشتن، لەسەر ڕووبەری 450 مەتر دووجا
- 112 عەلاف، لەسەر ڕووبەری 135 مەتر دووجا
- یەک گۆڕەپانی سەوزە، لەسەر ڕووبەری چوار هەزار 755 مەتر دووجا
- هەشت ساردکەرەوەی بەفرگر، لەسەر ڕووبەری هەزار مەتر دووجا
- 11 ساردکەرەوەی ئاسایی، لەسەر ڕووبەری هەزار مەتر دووجا
- دوو قەپان، لەسەر ڕووبەری 290 مەتر دووجا
- یەک ناوچەی سەوازیی، لەسەر ڕووبەری 39 هەزار و 861 مەتر دووجا
- یەک نەمامگە، لەسەر ڕووبەری دوو هەزار 958 مەتر دووجا
- یەک گۆڕەپانی وەستانی ئۆتۆمبێل، لەسەر ڕووبەری نۆ هەزار 716 مەتر دووجا
- یەک بنکەی تەندروستیی، لەسەر ڕووبەری 600 مەتر دووجا
- یەک بنکەی ئاگرکوژێنەوە، لەسەر ڕووبەری 600 مەتر دووجا
- یەک بنکەی پۆلیس، لەسەر ڕووبەری 600 مەتر دووجا
- یەک وێستگەی سووتەمەنیی، لەسەر ڕووبەری دوو هەزار و 600 مەتر دووجا
- یەک ڕێستورانت، لەسەر ڕووبەری دوو هەزار و 160 مەتر دووجا
- یەک سوپەر مارکێت، لەسەر ڕووبەری دوو هەزار و 800 مەتر دووجا
- یەک مزگەوت، لەسەر ڕووبەری هەزار و 25 مەتر دووجا
- یەک نووسینگەی (کارگێڕیی عەلوە)، لەسەر ڕووبەری 600 مەتر دووجا
- شەقامێک بە درێژایی 50 هەزار و 477 مەتر دووجا
- یەک ناوچەی کراوە، لەسەر ڕووبەری 33 هەزار و 958 مەتر دووجا
پرۆژەکە ئەم بەشانەش لەخۆی دەگرێت
1. کارگەی دروستکردنی مورەبا.
2. کارگەی دروستکردنی سندووقی پلاستیکی کشتوکاڵی.
3. کارگەی بەرهەمهێنانی بۆری پلاستیکی کشتوکاڵی.
4. کارگەی دروستکردنی زەیتی زەیتوون.
5. کارگەی دروستکردنی شەربەتی میوە.
6. کارگەی دروستکردنی ئاوی تەماتە.
7. خانووی پلاستیکی بۆ بەرهەمهێنانی نەمام.
8. خانووی پلاستیکی بۆ بەرهەمهێنانی تەماتە، خەیار، فراولە..تاد چوار وەرزی.
9. کارگەی دروستکردنی بەهاراتی خواردن.
10. خانووی پلاستیکی بۆ بەرهەمهێنانی گوڵی سروشتی.
11. کارگەی بەرهەمهێنانی تەحین.
12. کارگەی بەستەبەندن کردنی برنجی کوردی و سماق.
13. کارگەی بەرهەمهێنانی میوەی وشککراو.
14. کارگەی خواردنە قتووکراوەکان.
15. مەشتەلی داری پۆلۆنیا بۆ بەهەمهێنانی داری تەختە.
16. مۆتێل
17. چەند یەکەیەکی بازرگانی.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






