ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی لە ئاکرێ ڕایگەیاند، "هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بدۆزینەوە".
وێنە گەورەکە: ئەمرۆ لە ئاکرێ سەرۆکوەزیران بارزانی، بەردی بناغەی دووەم گەورەترین عەلوەی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق دانا، پرۆژەکە بە گوژمەی 22 ملیۆن دۆلار لەسەر ڕووبەری 245 هەزار مەتر دووجا دروست دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی، لە گوتارێکدا ڕایگەیاند:" پێشکەوتن لە کوردستان بەردەوامە و دەمانەوێت ئابووری کوردستان هەمەچەشن بکەین، جێگای دڵخۆشییە کە دەبینین هەر ڕۆژە و لە ناوچەیەکی کوردستان بەردی بناغەی پرۆژەکان دادەنرێت، عەلوەی هاوچەرخی ئاکرێ پرۆژەیەکی گرنگە کە دەمانەوێ هەلی کاری زیاتر لێرە بڕەخسینین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکوەزیران بارزانی جەختی لەوە کردەوە ڕێگە بە هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانە نادەن کە لە هەرێمی کوردستان هەن.
زانیاریی زیاتر: هاوکاری جووتیاران دەکەین بۆ بە بازاڕاکردنی بەرهەمەکانیان، هەروەها لە بەرنامەی حکومەتدایە چەند بەنداوێک دروست بکات و یەکێک لەوانە بەنداوی باکرمان لە سنووری ئاکرێیە، پەرە بە کەرتی پێشەسازی لە ناوچەکە دەدەین. سەرۆكوەزیران بارزانی وای گوت.
بۆچی گرنگە: دروستکردنی عەلوەی هاوچەرخی ئاکرێ دەستپێکی شوڕشێکی نوێی سەردەمیانەی بەبازاڕکردن و بەکۆگاکردنی کشتوکاڵ دەبێت لە هەرێمی کوردستان و کاریگەریی دەستبەجێی لەسەر ساغکردنەوەی بەروبوومی جووتیاران دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت