
د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
دوای جەژن ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار و دابەشکردنی پۆستەکان کۆ دەبێتەوە، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت، پۆستی پارێزگاری کەرکووک بۆ کورد دەبێت.
وێنە گەورەکە: کەرکووک تاکە پارێزگایە دوای حەوت مانگ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، پۆستەکانی دابەش نەکراون؛ تاوەکو ئێستا سێ کۆبوونەوە بە سەرپەرشتیی سوودانی بۆ لێکنزیکبوونەوەی لایەنەکان کراوە و نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتوون.
لێدوانی فەرمی: د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "لەبەر ئەوەی کورد زۆرینەی کورسییەکانی بەدەست هێناوە، پۆستی پارێزگاری کەرکووک بۆ کورد دەبێت و پۆستەکانی دیکە لەنێوان لایەنەکان دابەش دەکرێن".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ڕەوەند مەلا مەحموود، بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی بە ئاڤا نیوزی گوت، "هەوڵێکی ئەرێنی هەیە بۆ ڕێککەوتن، دوای جەژن ئەنجامەکەی دیار دەبێت".
خاڵی ئەرێنی: بڕیارە دوای جەژنی قوربان، ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆببێتەوە و لە ماوەی دوو مانگدا، سەرجەم پۆستەکان دابەش بکرێن.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشی کردە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
22 حوزەیران
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
22 حوزەیران
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق و هەرێمی کوردستان یەک ڕۆژ پشووی فەرمی ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی سەرکۆنەی تەقینەوەی کەنیسەکەی دیمەشق دەکات