گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەشێکی دیکەی پۆستە کارگێڕییەکانی پارێزگای نەینەوا دابەش بکرێن، ئەوەش لەکاتێکدایە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لەسەر پۆستێک ناکۆکن.
وێنە گەورەکە: پێنج مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پارێزگار، جێگرەکەی، سەرۆکی ئەنجوومەن و دوو جێگرەکەی تێپەڕ دەبێت، تاوەکو ئێستا پۆستە کارگێڕییەکانی دیکە یەکلایی نەکراونەتەوە، پارتی و یەکێتیش سوورن لەسەر وەرگرتنی پۆستی قایمقامی مەخموور.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد کیکی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە پشکی پارتی بە ئاڤا نیوزی گوت: "کار لەسەر ئەوە دەکەین، شایستەیی خۆمان کە پێشووتر هەمانبووە وەریبگرینەوە، قایمقامی مەخموور مافی خۆمانە سازشی لەسەر ناکەین".
بۆچوونی بەرامبەر: غەیاس سوورچی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی یەکێتیی لە نەینەوا بۆ ئاڤا نیوز گوتی: "داوای شەش پۆستمان کردووە، دوو قایمقام یەکێکیان مەخموور بێت، دوو بەڕێوەبەری ناحیە (وانکێ و سنوونێ) لەگەڵ دوو بەڕێوەبەری گشتیی ئەوانیش (سەرۆکایەتی شارەوانی نەینەوا و شارەوانی دەوروبەری نەینەوا).
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، پارتی توانی چوار کورسی نەینەوا بەدەستبهێنێت، بەوەش بووە هێزی دووەمی پارێزگاکە و یەکێتییش دوو کورسی هەیە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت