
وێنەی ئەو سێ گەنجەی دیارنەماون
ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێكە سێ گەنج لە سنووری ناحیەی شێلادزێ ونبوونە و میدیای فەرمی یەکێتیش بە کادیری حیزبەکەیان ناویان دەبات و دەڵێت "بێسەروشوێنن"، بەڵام بەپێی سەرچاوەیەک ئەو گەنجانە لەلایەن پەکەکەوە دەستبەسەر کراون.
چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژی 09-06-2024ـەوە، سێ گەنج بەناوەکانی دیار نەزمی، هێمن تەیمووس و سەفین عەلی کە خەڵکی کۆمەڵگەی سیریێی سەر بە ناحیەی شیلادزێن، بە ئۆتۆمبێلی خۆیان لەماڵەوە چوونەتە دەرەوە و دیارنەماون.
زانیاریی تایبەت: بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەست ئاڤا نیوز کەوتوون، "ئەو سێ گەنجە لەلایەن پەکەکەوە دەستگیرکراون و بە درێژایی ئەو مایەوە لای ئەوان ڕاگیراون".
قووڵتر: هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی ناوچەکە هەڵمەتێکی گەڕان و بەدواداچوونیان دەستپێکردووە بۆ دۆزینەوەیان، بەڵام دواتر چەکدارانی پەکەکە بە نامە کەسوکاری ئەو گەنجانەیان ئاگادار کردووەتەوە کە لای ئەوان دەستبەسەرن، هۆشداریشیان پێداوە کە نابێت ئەم هەواڵە بڵاو بکەنەوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: پەکەکە ئامادە نییە ئەو سێ گەنجە ئازاد بکات و بڕیارە لە کاتژمێرەکانی ئایندەدا نوێنەرێک لە کەسوکاریان چاویان بە چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەکە بکەوێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئازادکردنیان.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: پێش ئەوەی ئاشکرا بکرێت کە ئەو گەنجانە لەلایەن پەکەکەوە دەستگیرکراون، میدیای فەرمی یەکێتی بڵاوی کردەوە کە ئەو سێ گەنجە کادیری ئەوانن و لە سنووری بامەڕنێ بێسەروشوێن کراون.
ئەمەش بزانە: بەهۆی بوونی پەکەکەوە لە سنووری ئامێدی و ناوچە سنووریەکانی پارێزگای دهۆک بە گشتی، هاونیشتمانیان ناتوانن بچنەوە سەر گوندە چوڵکراوەکانیان کە ژمارەیان زیاتر لە 200 گوندە، بەردەوام مەترسیی هێرشی تورکیا و هەڕەشەی پەکەکەیان لەسەرە، یەکەمجاریش نییە خەڵکی ئەو ناوچانە دەستگیر دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت