
مزگەوتی ئیمام کازمیە لە بەغدا. وێنە: ویکیپیدیا
ئاڤا دیجیتاڵ
ملیۆنان موسڵمانی شیعەمەزهەب لە عێراق و وڵاتانی دیکە، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی "کۆچی دوایی ئیمام موسای کازم" لە بەغدا کرد؛ لە هەشت پارێزگای عێراقیش کراوەتە پشوو.
وێنە گەورەکە: ساڵانە سەدان هەزار زیارەتکاری موسڵمانی شیعەمەزهەب، هەر لە ناوخۆی عێراق نا، لە دەرەوەش سەردانی بەغدا دەکەن، ئەو زیارەتکارە رەجەبییانە دەچنە مەزارگەی ئیمام کازم و یادی "کۆچی دوایی" ئیمامەکەیان دەکەنەوە.
زانیاریی زیاتر: ساڵی ڕابردوو سەدان هەزار زیارەتکار بەشداری مەڕاسیمەکانیان کردبوو، بۆ ئەمساڵیش پێشبینی دەکرێت ڕێژەکە زیاتر بێت. سێشەممە 6-2-2024 لە پارێزگاکانی بەغدا، واست، میسان، دیوانیە، بەسڕا، موسەننا، کەربەلا و زیقار بەهۆی ئەو یادەوە کرایە پشوو.
ئەمەش بزانە: بەرپرسانی مەزارگەی ئیمام موسای کازم ڕایانگەیاندووە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 13 ملیۆن زیارەتکار سەردانی مەزارگەکەیان کردووە.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتیی دۆخی ئەمنی مەڕاسیمەکەی کرد و وەزیری ناوخۆی عێراقیش گوتی: "پلانی ئەمنی پەیوەست بە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام موسای کازم سەرکەوتوو بوو".
باکگراوند: ئیمام موسای کازم، حەوتەم ئیمامی شیعەکانە لەنێو دوانزە ئیمامەکەی شیعە. ئیمام موسا لەدوای باوکی بووە ئیمام و 35 ساڵ ئیمامەتی کردووە. لە 25ـی ڕەجەبی ساڵی 183ـی کۆچی لە بەغدا ژەهرخواردکرا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





