
گۆشەیەکی مزگەوتی حەرام لە شاری مەککە- وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ڕیاز 17 جۆری ڤیزای بەردەست خستووە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت سەردانی سعودیە بکەن، بەڵام ئەمساڵ ڤیزای گەشتیاری بوو بە هۆکاری مردنی سەرووی هەزار حەجخواز.
وێنە گەورەکە: ڤیزای گەشتیاریی سعودیە باوترین جۆری ڤیزایە کە بە خەڵک دەدرێت، هەندێجار بەو ڤیزایە دەکرێت تاکو نۆ مانگ لە وڵاتەکە بمێنیتەوە.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەمساڵ بەر لە ئەنجامدانی پرۆسەی حەج ئاگاداریمان بڵاوکردەوە کەس لەڕێگەی ڤیزای گەشتیاری نەچێتە سعودیە بۆ حەج، بەڵام تۆمەتبارکراین بەوەی بەرژەوەندیی خۆمانی تێدایە".
زانیاریی زیاتر: "هۆشداری بەهەموو کۆمپانیاکان درابوو ئەو کەسانە نەبەن بۆ حەج، بەڵام بەشێکیان پابەند نەبوون و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە". کاروان ستوونی ئەمەشی گوت.
درێژەی ڕاپۆرت..
نرخەکانی ڤیزای گەشتیاری
خاوەنی یەکێک لە کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەڵێت: "تێچووی هەر ڤیزایەک 300 تا 500 دۆلارە لە کونسوڵخانەی سعودیە، بەڵام کۆمپانیاکان بە نرخی پێنج هێندەی نرخی ئاسایی دەیفرۆشنەوە".
کارمەندی یەکێک لەو کۆمپانیایانەی ڕیکلامی بۆ ڤیزای گەشتیاری کردووە ئاماژە بەمە دەدات: "بەشێک لە ڤیزاکان 2,500 دۆلار تا سێ هەزار دۆلار تێچووی بووە، بەڵام ڤیزای VIP نرخەکەی تا سەروو 10,000 دۆلار بووە".
هۆکاری مردنی ژمارەیەکی زۆر لەو حەجخوازانە
د. دیار ئیبراهیم، سەرۆکی تیمی تەندروستیی حاجییانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەو حەجخوازانەی بە ڤیزای گەشتیاری هاتبوونە سعودیە، نزیکەی دوو مانگ لە هۆتێل مابوونەوە و لە مەراسیمی حەج هاتنە سەر شەقام و کەوتنە ژێر کاریگەریی سەروو 50 پلەی سیلیزی، ئەمە هۆکاری سەرەکی مردنی زۆرینەیان بوو".
ئاماری ئەو حاجییانەی گیانیان لەدەست داوە
ئامارەکان ڕۆژ بە ڕۆژ گۆڕانکاری بەسەردێت، بەڵام تەنیا یەک کەس لەوانەی بەڕێگەی وەزارەتی ئەوقاف ڕۆشتووەتە سعودیە، کۆچی دوایی کردووە و 24 کەس لەوانەی بە ڤیزای گەشتیاریش گەشتیان ئەنجام داوە، گیانیان لەدەست داوە. ئەمڕۆش ئۆتۆمبێلێکی حاجییانی ڤیزای گەشتیاری لەکاتی گەڕانەوەیان لە ڕومادی وەرگەڕا و چوار کەس گیانیان لەدەست دا و یەکێکی دیکەش بەسەختی زامدار بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






