
وێنەی نیچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
هەوڵەکان چڕکراونەتەوە ئەم هەفەتەیە وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکرێت، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش مانگی 10 پێشنیاز دەکات.
وێنە گەورەكە: بڕیاربوو هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە 10-6-2024 بكرێت، بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتی پارتی لە شێوازەكەی و تۆماركردنی سكاڵایەكی سەرۆكوەزیران بارزانی لە دادگەی فیدراڵی دواخرا.
زانیاریی تایبەت: ئەم ماوەیە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەند کۆبوونەوەیەکی نهێنی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کردوون بۆ ئەوەی بگەنە خاڵێکی هاوبەش.
لێدوانی فەرمی: فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: پێشنیازمان کردووە مانگی 10 هەڵبژاردن بکرێت، بەڵام سەرۆکی هەرێم خۆی بڕیار لەسەر ڕۆژەکە دەدات، هەوڵ دەدەین تا کۆتایی ئەم هەفتەیە یەکلایی بکرێتەوە و بەفەرمی مەرسووم بڵاوبکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بۆچوونی جیاواز لەبارەی وادەکە هەبووە، لەوانە کۆتایی مانگی نۆ، سەرەتای مانگی 10، ناوەڕاستی مانگی 10، کۆتایی مانگی 11، سەرۆكایەتی هەرێمش پێشنیازی کردووە مانگی 10بکرێت.
بۆچی گرنگە: زیاتر لە ساڵێکە پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشاوەتەوە و بۆشایی یاسادانان هەیە، بۆیە پێویستە بەزووترین کات هەڵبژاردن بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






