سەرۆکوەزیران بارزانی بەنداوێک دەکاتەوە و لەبارەی ئاوی ژێرزەوی هۆشداری دەدات
- کوردستان
- 25 حوزەیران

دیمەنێک لە کردنەوەی بەنداوی چەمرگە لەلایەن سەرۆکوەزیران بارزانی، وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی لە کاتی کردنەوەی بەنداوی چەمرگە لەبارەی کەمبوونەوەی ئاوی ژێرزەوی هۆشداری دا و ڕایگەیاند، خەریکە بە ڕێژەیەکی مەترسیدار دەچێتە خوارەوە، بۆیە پێویستە سوود لە ئاوی سەرزەوی وەربگیرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکوەزیران بارزانی لە ڕێوڕەسمێکدا بەنداوی چەمرگەی لە سنووری قەزای قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر کردەوە و بەشەکانی بەنداوەکەی بەسەرکردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکوزیران بارزانی لە گوتەیەکدا ڕایگەیاند: "لە کابینەی نۆیەمدا گرنگییەکی زۆر بە بابەتی پاراستنی سامانی ئاو و دروستکردنی بەنداو و پۆند دراوە، چەند پڕۆژەیەکمان لە سەرتاسەری کوردستان جێبەجێکردوون و بەردەوامیش دەبین".
زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیران بە جەختکردنەوە لەوەی زۆر گرنگە سوود لە ئاوی سەرزەوی وەربگیرێت و ئاوی ژێرزەوی زۆر بەکارنەهێنرێت گوتی: "سامانی ئاو و سامانە سروشتییەکان تەنیا هی ئێمە نین، بەڵکو هی نەوەکانی داهاتووشن، بۆیە دەبێ پارێزگارییان لێ بکەین".
ئەمەش بزانە: بەنداوی چەمەرگە بە گوژمەی چوار ملیار و 300 ملیۆن دینار لە سەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە توانا و شارەزایی ناوخۆیی و بەپێی پێوەر و ستانداردە جیهانییەکان دروستکراوە، بەرزی بەنداوەکە 17.5مەتر و درێژییەکەشی 262مەترە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
یاری گۆڵف و بڕیارە هەستیارەکانی ترەمپ بەرامبەر ئێران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی ئەمریکا: ئەوەی لە ئێران ئەنجاممان دا ساتێکی مێژوویی بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی عێراق بۆ چاودێریی ئەتۆم بۆ ئاڤا: تیشكدانەوەی ئەتۆمی تۆمارنەکراوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عەرەبی هاوردە هەوڵی داگیركردنی سەدان دۆنم زەویی كوردانی دووزخورماتوو دەدات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرگای وەرگرتنی گەنم بەڕووی جووتیارانی کۆیە کرایەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەرگای تانەدان دەکاتەوە