ئاڤا نیوز
دوای وێرانکردنی چەندین ناوچەی شوێنەواری و پەرستگەی دێرینی شاری موسڵ لەلایەن داعشەوە، عێراق بە هاریکاریی یونسکۆ و چەند وڵاتێک، ئەو شوێنانە نۆژەن دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕێکخراوی داعش لە ساڵی 2014 دەستی بەسەر شاری موسڵ دا گرت و لە ماوەیەکی کورت، زۆربەی پەرستگە دێرین و ناوچە شوێنەوارییەکانی شارەکەی وێران کرد، بەڵام ماوەی چەند ساڵێکە دەست بە نۆژەنکردنەوەی ئەو شوێنانە کراوە.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم نوح، سەرپەرشتیاری ناوچە شوێنەوارییەکانی موسڵ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "پێش ئێستا گەشتیارێکی زۆر سەردانی شوێنە شوێنەوارییەکانی موسڵیان دەکرد، بەڵام داعش هات هەمووی وێران کرد و سیمایانی تێک دا، بەشێک لە تەمەنی ئەو شوێنانە بۆ هەزاران ساڵ دەگەڕێتەوە".
زانیاریی زیاتر: نەبی یونس، نەمرود، بەوابە، کۆشکی سەنحاریب و مزگەوتی نووری گرینگترین ئەو شوێنەوارە دێرینانەن کە داعش وێرانی کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یونسکۆ و چەندین وڵاتی وەکو ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئەمریکا، ئیتاگیا، ئیمارات و کەنەدا سەرپەرشتیی نۆژەنکردنەوەی شوێنەوار و پەرستگە وێرانکراوەکان دەکەن
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 23 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
57 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






