
بیرێکی ئاو لە هەولێر
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران چووەتە پارێزگای هەولێر و پاڵپشتیییەکانی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ جێبەجێکردنی کۆمەڵێک پڕۆژەی خزمەتگوزاری ڕاگەیاندووە، بڕی شەش ملیار دینار تەرخانکراوە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی کێشەی کەمئاوی.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە وەرزی هاوین چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر ڕووبەڕووی کێشەی کەمئاوی دەبنەوە، چاوەڕوان دەکرێت تەرخانکردنی ئەو بڕە پارەیە کاریگەرییەکانی ئەو کێشەیە کەم بکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕێزان سەعدی، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری هەولێر بۆ ئاڤا نیوز گوتی: بۆ هەریەکە لە مانگەکانی حەوت و هەشت و نۆ، بڕی شەش ملیار دینار تەرخانکراوە، واتا بۆ هەر مانگێک دوو ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە شاری هەولێر دیاری کراوە.
لە لایەکی دیکەوە: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: لەسەردانەکەی د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی گەیاندووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی، کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک و بەردەوام بوون لەسەر لێخۆشبوونی قەرزەکانی سەر هاوڵاتییان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 44 خولەک لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت