
سەرۆک بارزانی و عەممار حەکیم
ئاڤا نیوز
پرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، یەکێک لە تەوەرەکانی گفتوگۆی سەرۆک بارزانی و لایەنە سیاسییەکان دەبێت، کە ئەمڕۆ لە ماڵی عەممار حەکیم لە بەغدا دەکرێت. بەرپرسێکی ڕەوتی حیکمە دەڵێت "هەڵبژاردنی پێشوەختە کۆدەنگیی لەسەر نییە".
وێنە گەورەکە: سەرۆک بارزانی لەسەر بانگهێشتی سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق دوای شەش ساڵ جارێکی دیکە چووە بەغدا بۆ تاوتوێکردنی چەندین پرسی تایبەت بە عێراق و پەیوەندییەکانی بەغدا و هەولێر. لە ماوەی دوو ڕۆژدا لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆبوونەوەی فراوانی دەبێت.
لێدوانی فەرمی: فەهد جبووری، ئەندامی دەستەی گشتیی ڕەوتی حیکمە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند؛ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ سەرۆک بارزانی بۆ تاوتوێکردنی کۆی پرس و کێشەکانی عێراقە، کە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەشدار دەبن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕایگەیاند، عێراق پێویستی بە هەڵبژاردنی پێشوەختەیە و پاڵپشتیی خۆی بۆ ئەو هەڵبژاردنە دەربڕی، کە لە کۆتایی ساڵی2024 بکرێت.
ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت: بابەتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەستپێشخەریی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسایە. فەهد جبووری دەڵێت: "بە فەرمی داواکارییەکی لەو شێوەیە پێشکەشی هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی نەکراوە و هیچ هۆکارێکیش بۆ ئەنجامدانی نییە".
لەلایەکی دیکەوە: لە چوارچێوەی کارنامەی محەممەد شیاع سوودانی بۆ پێکهێنانی حکومەت، هەڵبژاردنی پێشوەختە یەکێکە لە خاڵەکان، ئەگەر وڵات کەوتە قەیرانی سیاسی.
ئەمەش بزانە: سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا لە کاتێکدایە بەشێکی زۆری تێبینییەکانی پارتی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەبەرچاو گیراوە و چارەسەر کراون، لەوانەش چارەسەرکردنی پەنجەمۆری دەنگدەران و گەڕانەوەی بەشێک لە کورسیی پێکهاتەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 26 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






