بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەنیا یەک ناوەندی دەنگدان لە کەرکووک دەکرێتەوە
- کوردستان
- 2024-07-05

گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، یەک ناوەندی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای کەرکووک دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 26-6-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەرسوومێکی فەرمی ڕێککەوتی 20-10-2024ی وەک ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد.
لێدوانی فەرمی: عەلی بەیاتی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی نووسینگەی کەرکووکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە میدیای عێراق گوت: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە ڕێگەی نووسینگەکەیەوە لە کەرکووک، یەک ناوەندی دەنگدان لە پارێزگای کەرکووک دەکاتەوە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، ئەم ناوەندەش بۆ ئەوانە بەردەست دەبێت کە مافی دەنگدانیان هەیە لەم هەڵبژاردنەدا.
ئەمەش بزانە: دوای دیاریکردنی وادەیەک بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، د. عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەو وادەیەی دیاریکراوە گونجاوە، ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن بەردەوامن، ئامادەین و دەتوانین سەرپەرشتیی هەڵبژاردن بکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






