
دیمەنێک لە کوشتارگەی سلێمانی
ئاڤا نیوز
پشکنینی ئاژەڵان لە کوشتارگەی سلێمانی بە کۆمپانیایەک دەسپێردرێت، ئەمەش ناڕەزایەتی لێدەکەوێتەوە و گۆشتفرۆشان ماندەگرن.
چیرکی سەرەکی: کۆمپانیایەک بە ناوی هامسا کە ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتیی ڤێرتەرنەری سلێمانی وەرگرتووە، چووەتە کوشتارگەی سلێمانی و داوای هاوکاری لە تیمی ڤێرتەرنەری کوشتارگەکە کردووە، بۆ ئەوەی نموونەی ئەو ئاژەڵانە وەربگرن کە بۆ سەربڕین دانراون، لەبەرامبەر ئەوەش پارە وەردەگرێت.
لێدوانی فەرمی: محەممەد محێدین، بەڕێوەبەری کارگێڕیی کوشتارگەی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەو کۆمپانیایە داوای سامپڵی ئاژەڵەکان دەکات تا لە تاقیگەکان پشکنینیان بۆ بکات، بەڵام خاوەن ئاژەڵەکان لەبەر دواکەوتن و تێچووی پشکنینەکان، ئەمڕۆ هیچ ئاژەڵێکیان نەهێناوە و لەوە ناڕازین".
زانیاریی زیاتر: ڕۆژانە 450 تا 470 ئاژەڵی بچووک و نزیکەی 70 ئاژەڵی گەورە لە کوشتارگەی سلێمانی سەردەبڕدرێن.
ئەوەش بزانە: بۆ سەربڕین و پاککردنی هەر ئاژەڵێکی گەورە 30 هەزار دینار و، بۆ هەر ئاژەڵێکی بچووکیش شەش هەزار دینار وەردەگیرێت. وێڕای ئەمە بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز، کۆمپانیاکە بڕی دوو هەزار دیناری تر بۆ هەر پشکنینێک وەردەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 39 خولەک لەمەوپێش
هەنگاوە کردارییەکان بۆ یەکخستنی ژمێریاری یەکەکانی 70 و 80 کارا دەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆکس نیوز: ئەمریکا گوشار لەسەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق زیاتر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فولکەیەکی داخست دەستی بەسەردا گیرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە و سووپای سووریا چەکی قورس بۆ سنووری مەنبج دەگوازنەوە