وەزارەتی دارایی: لیژنەیەک لە بەغداوە بۆ یەکخستنی ڕێکارە گومرگییەکان هاتووەتە هەولێر
- کوردستان
- 2024-07-09

دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، لیژنە گومرگییەکەی بەغدا بۆ یەکخستنی ڕێکارە گومرگییەکان هاتووە.
وێنە گەورەکە: هەفتەی ڕابردوو بۆ دووەم جار، لیژنەی باڵای نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق کۆبوونەوە و یەکێک لە تەوەرەکانیش، یەکخستنی ڕێکارە گومرگییەکانی دەروازە سنوورییەکان بوو.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی گوت: لیژنەی گومرگی بەغدا هاتوون بۆ یەکخستنی ڕێکارە گومرگیەکان، تا ئێوارەی ئەمڕۆ لەنێو وەزارەت سەرقاڵی کۆنووس ئامادەکردن بوون لەسەر ئەم بابەتە.
خاڵی ئەرێنی: بەپێی گوتەی ئەو سەرچاوەیە، جیاوازییەکی وا لەنێوان ڕێکارە گومرگییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق نییە، ڕەنگە تەنیا بابەتی تەکنیکی هەبێت.
لە لایەکی دیکەوە: عەبدولزەهرە هنداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانان ڕایگەیاند، ڕێکەوتن لەسەر پێهکێنانی لیژنەی تەکنیکی کرا بۆ ئەوەی ڕاپۆرتی تایبەت لەسەر هەر تەوەرێک ئامادە بکات، کە پەیوەندی بە ڕێکارەکانی یەکخستنی دەروازە سنووری و گومرگییەکانەوە هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا بە مەرج دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوە کردارییەکان بۆ یەکخستنی ژمێریاری یەکەکانی 70 و 80 کارا دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فولکەیەکی داخست دەستی بەسەردا گیرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە و سووپای سووریا چەکی قورس بۆ سنووری مەنبج دەگوازنەوە