بەغدا بۆ هەولێر: دەروازەکانی باشماخ و پەروێزخان "بوونەتە بەڵایەکی گەورە" بۆمان
- کوردستان
- 2024-07-10

دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
شاندێکی حکومەتی عێراق بەهۆی "هاوردەکردنی قاچاخ" خاڵە سنوورییەکانی باشماخ و پەروێزخان بە "بەڵایەکی گەورە" دادەنێن، لەڕووی پرۆتۆکۆڵی و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانیش دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بە جوانترین نموونەی خاڵی سنووری پێناسە دەکەن.
وێنە گەورەکە: ڕێکەوتی 01-07-2024 لە بەغدا، کۆبوونەوەی هاوبەشی ژمارە 2ـی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی دەروازە سنوورییەکان کرا. شاندی هەرێمی کوردستان لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری پێکهتابوو. لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانیش نێوەڕۆکەی کۆبوونەوەکەیان خستووەتەڕوو.
زانیاریی تایبەت: بەگوتەی ڕێبەر ئەحمەد، "لە کۆبوونەوەکەی بەغدا لیژنەی حکومەتی فیدراڵی عێراق ڕاشکاوانە ڕایانگەیاندووە خاڵە سنوورییەکانی باشماخ و پەرێزخان بوونەتە بەڵایەکی گەورە لەسەر عێراق، چونکە بوونەتە سەرچاوەی هاوردەکردنی کەرەستە و ماددەی خۆراکیی خراپ بەشێوەی قاچاخ".
زانیاریی زیاتر: شاندی حکومەتی عێراق ئەو دوو خاڵە سنوورییەیان لەگەڵ دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل بەراورد کردووە و لەڕووی پرۆتۆکۆڵی و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان بە جوانترین نموونەی خاڵی سنوورییان ناوبردووە، هیوایان خواستووە سەرجەم خاڵە سنوورییەکانی عێراق هاوشێوی خاڵی سنووریی ئیبراهیم خەلیل-یان لێبێت.
بۆچوونی بەرامبەر: شاندی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی ڕاگەیاندووە بۆ چەسپاندنی کۆنترۆڵی تەواو لەسەر سەرجەم خاڵە سنوورییەکان لە ڕێگەی هێزی هاوبەشی وەزارەتی ناوخۆ و هێزی پێشمەرگە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک: ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی فەرمانبەرانى كەسوکاری شەهید دهكات