
ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەنێو هۆڵی کۆبوونەوە
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ ماوەیەک دواخرا، بەهۆی هەبوونی ناکۆکی لایەنەکان لەسەر ئەوەی کۆبوونەوەکە بەکراوەیی بمێنێتەوە یان بە داخراوی بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای نزیکەی حەوت مانگ لە هەڵبژاردن، بڕیاربوو کاتژمێر 01:00ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر داوای محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک یەکەم دانیشتنی خۆی بکات.
چی ڕووی دا: بەهۆی نەچوونەژوورەوەی ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێت و چەند ئەندامێکی عەرەب، ڕێژەی یاسایی ئەندامان تەواو نەبوو، بۆیە کۆبوونەوەکە بۆ ماوەیەک دواخرا.
هۆکارە زانراوەکان: یەکێتیی کە خاوەنی پێنج کورسی ئەنجوومەنەکەیە، ترسی هەیە سیناریۆی نەینەوا لە کەرکووک دووبارە ببێتەوە، بۆیە داوا دەکات ئەگەر کۆبوونەوەکە داخراو بێت دەبێت پێشوەختە ڕێککەوتن لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان بکرێت، چونکە یەک مانگیان لەبەردەم دەبێت بۆ یەکلاکردنەوەی سەرجەم پۆستەکان.
زانیاریی زیاتر: هۆکارێکی دیکە ئەوەیە ئەگەر کۆبوونەوەکە بەکراوەیی بمێنێتەوە، ماوەی شەش مانگ لەبەردەست دەبێت بۆ ڕێککەوتن لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان و یەکلاکردنەوەی پارێزگار و تەواوکردنی کۆبوونەوەی یەکەم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 24 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
58 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو





