ڕێبەر ئەحمەد: نابێت چیتر پەکەکە ببێتە بیانوو بۆ هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان
- کوردستان
- 13 تەممووز

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پەکەکە هۆکاری ناسەقامگیری خاڵە سنوورییەکانە، لەگەڵ لایەنی عێراقی تێگەشتنی باش هەیە، بۆ ئەوەی هۆکاری تەنگەژەکان چارەسەر بکرێن.
وێنە گەورەکە: ساڵانێکە لە خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان پێکدادان لەنێوان چەکدارانی پەکەکە و سوپای تورکیا هەیە، بەوهۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆر لە گوندەکان چۆڵکراون و لەبەر خراپی ڕەوشی ئەمنیی ناوچە گەشتیارییەکانی ئەو سنوورانە قەدەغەکراون.
لێدوانی فەرمی: ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: ماوەیەکی دوور و درێژە شەڕ لە سنوورەکان هەیە و هۆکاری پێکدادان و نائارامییەکانیش پەکەکەیە، دەبێت ئەو شوێنانە بەجێبهێڵن و چیتر بیانوو بە هیچ لایەنێک نەدەن بێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: ئەو شاندە عێراقییەی ڕۆژی 12-7-2024، سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، لێکتێگەیشتنی باشمان لەگەڵیان هەبوو، هاوکات کۆک بووین لەسەر ئەوەی دەبێت هۆکاری تەنگەژە و ئاڵۆزییەکان چارەسەر بکرێن، خۆشبەختانە ئێستا عێراق تێگەیشتنی باشتری بۆ بارودۆخی ناوچە سنوورییەکان هەیە. ڕێبەر ئەحمەد وای گوت.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرگای وەرگرتنی گەنم بەڕووی جووتیارانی کۆیە کرایەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەرگای تانەدان دەکاتەوە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە