
وێنەی ئەو دوو كەسەی دەستگیركراون..سەرچاوە: ماڵپەڕی هەنگاو
ئاڤا دیجیتاڵ
هێزە ئەمنییەکانی ئێران دوو هاووڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماڵی محەممەد فەرامەرزی ئەو بەندکراوەی نۆ ڕۆژ لەمەوبەر لەگەڵ سێ کەسی دیکە لە سێدارەدران دەستگیردەکەن، ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤیش دەڵێت "تائێستا هۆکاری دەستگیرکردن و شوێنی دەستگیرکردنیان دیار نییە".
چیرۆکی سەرەکی: زوبێر حوسێن پەناهی و عەباس حوسێن پەناهی دوو هاووڵاتی کوردی خەڵکی دێولانن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوای ئامادەبوونیان لە ماڵی دایک و باوکی محەمەد فەرامەرزی، بەندکراوی سیاسی لەسێدارەدراو، هێزێکی ئەمنیی ئێران بەشێوەیەکی تووندوتیژ دەستگیریان دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە حەوتی شوباتی 2024 بڵاویکردەوە: زوبێر حوسێن پەناهی تەمەن 32 ساڵ و عەباس حوسێن پەناهی خەڵکی گوندی "قوروچیا"ی سەر بە شاری دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بە بەکارهێنانی توندوتیژیی دەستگیرکراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
"بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، زوبێر حوسێن پەناهی سەری شکێنراوە و دەست بەسەر کەلوپەلەکانیشیدا گیراوە، دەستگیرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە دوای ئامادەبوونیان بووە لە ماڵی دایک و باوکی محەممەد فەرامەرزی، بەندکراوی سیاسی کورد کە نۆ ڕۆژ لەمەوبەر سزای سێدارەکەی لەگەڵ سێ بەندکراوی سیاسی کوردی دیکە جێبەجێکرا". ڕێکخراوی هەنگاو وادەڵێت.
زانیاریی زیاتر: تائێستا دەزگا ئەمنییەکانی ئێران هۆکاری دەستگیرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو دەستگیرکراوە کوردەیان ڕوون نەکردووەتەوە و شوێنی دەستگیرکردنیشیان دیار نییە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت