
ئاڤا نیوز
بڕیارە سبەی یەكشەممە پارت و لایەنە سیاسییەکانی کورد لە کەرکووک بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك كۆببنەوە.
وێنە گەورەكە: لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کراوە و تاوەکو ئێستا لایەنەکانی پارێزگای کەرکووک لەسەر دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی پارێزگار ڕێکنەکەوتوون.
لێدوانی فەرمی: حەسەن مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە ئاڤا نیوزی گوت: "کۆبوونەوەکە لە بارەگای مەڵبەندی کۆمەڵی دادگەریی بە بەشداریی سەرجەم هێز و لایەنەکان بە پارتی و یەكێتییەوە لەسەر ئاستی کەسی یەکەمی سەرجەم پارتەكان لە کەرکووک دەکرێت".
هۆکارە زانراوەکان: ئامانجی کۆبوونەوەکە نوێکردنەوە و بەھێزكردنەوەی پەیوەندیی لایەنەکان و گەڕانەوەیە بۆ پێش ڕووداوەکانی 16ـی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017.
لەلایەكی دیكەوە: ڕێباز سابر، بەرپرسی مەڵبەندی كۆمەڵی دادگەری لە کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت،" كۆبوونەوەکە كاتژمێر 04:30 خولەکی ئێوارە دەكرێت و یەکێک لە بابەتەکانی كۆبوونەوەکە دیراسەكردنی پڕۆسەی سەرژمێرییە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرسی سەرژمێریکردن یەکێکی دیکەیە لە پرسەکانی کەرکووک و بڕیارە لە مانگی 10ـی ئەمساڵدا، بەبێ دیاریکردنی نەتەوە بکرێت، ئەوەش نیگەرانی پێکهاتەی کوردی لە شارەکە لێکەوتووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نەتەنیاهۆ دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت