
لەیلا عەبدوللـەتیف، پێشبینیكاری بهناوبانگ لەدایکبووی لوبنانە و لە دایکێکی لوبنانی و باوکێکی میسری لەدایک بووە
ئاڤا نیوز
لەیلا عەبدوللـەتیف، پێشبینیكاری بهناوبانگی لوبنانی - میسری، بەوە ناسراوە لە دەستپێکی ساڵ پێشبینی بۆ ڕووداوەکان دەکات و تاوەکو ئێستا بەشێکی زۆر لە پێشبینییەکانی هاتوونەتە دی، سەرەتای ئەمساڵیش پێشبینی بۆ هەڵبژاردنی ئەمریکا کردبوو.
وێنە گەورەکە: دوێنێ یەکشەممە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و بەربژێریی کۆمارییەکان لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کشایەوە، لە شوێنی ئەو کامالا هاریس کێبڕکێی دۆناڵد ترەمپ، بەربژێریی دیموکراتەکان دەکات.
لێدوانی فەرمی: لە سەرەتای ئەمساڵ لەیلا عەبدوللـەتیف لە بەرنامەی "حکایە" لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند: خانمێک دەسەڵاتی ئەمریکا دەگرێتە دەست و دەبێتە خانمی یەکەم و سەرۆکی جێگرەوە، ئەویش لە نێوان هاوژینی باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشوو، یاخود کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئێستا یەکێکیان دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر زۆرێک لە پێشبینییەکان ئەو فەلەکناسە لوبنانییە هاتوونەتە دی، لەوانە باسی ئەوەی کردبوو " لە مانگەکانی سهرهتای ئەمساڵدا هەواڵی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەک هەموو جیهان داگیر دەکات و کەس لێی ڕزگار نابێت" ئەم پێشبینییەی هاتەدی و مانگی پێنج هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران تێکشکا.
زانیاریی زیاتر: یەکێکی دیکە لە پێشبینییەکانی ئەوەبوو دۆناڵد ترەمپ ڕووبەڕووی ڕووداێکی خەمناک دەبێتەوە، ئەمەش ڕاست دەرچوو و ئەم مانگە هەوڵی کوشتنی درا. هاوکات ئەوەشی گوتبوو کە فڕۆکەخانەکانی هەندێک وڵاتی جیهان گەشتە ئاسمانییەکان دەوستێت، هەینی ڕابردووش بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی سەدان گەشتی ئاسمانی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ماوەیەک وەستان.
ئەمەش بزانە: لەیلا عەبدوللـەتیف پێشبینی ههڵگیرسانی شهڕ له نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا، دووباره گهڕانهوهی تاڵیبان بۆ دەسەڵات لە ئهفغانستان، مانهوهی بهشار ئهسهد له دهسهڵات و چەندان پێشبینی دیکەی کردبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 20 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
54 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






