
گەڕاندنەوەی چەند ڕووفاتێكی ئێزدییەكان لە ساڵی 2021 - وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
ماوەیەکی درێژە زیاتر لە 200 ڕووفاتی کوردانی ئێزدی لە بەغدا ماون و ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە، حکومەتی عێراقیش بە کەمتەرخەم دادەنرێت لەو بارەیەوە.
وێنە گەورەکە: ساڵی 2014 چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال و هەزاران هاونیشتمانی ئێزدی کوژران و خرانە نێو گۆڕی بەکۆمەڵەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هەموو گۆڕەکان هەڵنەدراونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەقید شاکر مەحموود، ئەفسەری دەستەی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەنامە لە دهۆک بە ئاڤا نیوز ڕاگەیاند: ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە ئەو ڕووفاتانە بۆ بەغدا نێردراون، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق کاری لەسەر ئاشکراکردنی ناسنامەیان نەکردووە.
هۆکارە زانراوەکان: پزیشکی دادی بەغدا ڕایگەیاندووە، توانای دارایی ئەوەیان نییە پشکنینەکان بکەن کە وەرگرتنی نموونەی خوێن و DNA یە و پارەیەکی زۆری پێویستە.
چارەسەرەکان: پێویستە نموونەی خوێنی کەسوکاری قوربانیان لە بەغدا وەربگیرێت و فشار لە لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێت بۆ ئەوەی دەست بە کارەکانی ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەو ڕووفاتانە بکرێت.
ژمارەکان وادەڵێن: نزیکەی 500 ڕووفات بۆ بەغدا نێردراون و 175 لەوان ناسنامەیان ئاشکراکراوە و زیاتر لە 200 ڕووفات ماون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت