هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لێکۆڵینەوە لە دزەپێکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکانی دەکات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرای کرد، دەستی بە لێکۆڵینەوەی پێویست کردووە سەبارەت بە دزەپێکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکان لە نوێنەرایەتییەکانی دیپلۆماسییەوە، ئەمەش بە ئاماژەدان بە "ڕووداوی دزین" لەلایەن یەکێکە لە ئەندامی شاندی دیپلۆماسیی عێراق لە ئوردن.