
دیمەنی فڕۆکەکە لەنێو دەریا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
فڕۆکەیەکی کارگۆی کۆمپانیایەکی تورکی کە لە هێڵی ئاسمانی ئیمارات کاردەکات و لە دوبەیەوە بەڕێ کەوتبوو، لە کاتی نیشتنەوە لە هۆنگ کۆنگ لە ڕێڕەوی خۆی دەرچوو و کەوتە ناو دەریا و بە هۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
لێدوانی فەرمی: هێڵی ئاسمانیی ئیماراتی ڕایگەیاندووە، جۆری فڕۆکەکە Boeing 74ـە و لە کۆمپانیای ACTmY تورکی بەکرێیان گرتووە و دەڵێت: تیمی فڕۆکەوانیی فڕۆکەکە سەلامەتن و فڕۆکەکە هیچ کارگۆیەکی پێ نەبووە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: FlightRadar24 کە چاودێری گەشتە ئاسمانییەکان دەکات ئاماژەی بەوە داوە تەمەنی فڕۆکەکە 32 ساڵە و فڕۆکەکە سەرەتا نەفەرهەڵگر بووە و دواتر کراوەتە فڕۆکەی کارگۆ.
پێویستە ئەمەش بزانیت: لە دوای ڕووداوەکە ڕێڕەوی باکووری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هۆنگ کۆنگ داخرا، بەڵام ڕێڕەوەکانی ناوەڕاست و باشووری فڕۆکەخانەکە کاران.
لە لایەکی دیکەوە: هێشتا هێڵی ئاسمانیی ACT کە کۆمپانیایەکی تورکییە و توانای کارگۆکردن بۆ هێڵە ئاسمانییە گەورەکان زیاد دەکات، هیچ ڕاگەیێنراوێکی فەرمی لەبارەی ڕووداوەکە بڵاو نەکردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





