ئاڤا نوێترین زانیاری لەبارەی تەواوبوونی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 20 تشرینی یەکەم

زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردن. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان و پێشمەرگە و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ لە دوایین قۆناغدایە، بەرپرسی بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێت 'ڕەزامەندی بۆ 480 هەزار فۆرمی زەوی لە ئەنجوومەنی وەزیران وەرگیراوە'.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەندین ساڵ بوو دابەشکردنی زەوی وەستابوو، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا هەر فەرمانبەرێک ئەگەر مەرجەکانی پێدانی زەوی هەبێت، 200 مەتر زەوی پێ بدرێت.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، بەرپرسی بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: نزیکەی 480 هەزار ڕەزامەندی تەرخانکردنی زەوی لە ئەنجوومەنی وەزیران گەڕاوەتەوە.
سەربەست مەولوود ئەمانەشی وت:
٠ ئێستا ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پێدانی زەوی بە شەش هەزار پێشمەرگە و خانەنشینی پێشمەرگە، کە زۆرینەیان لە یەکەی 70 و 80ـی پێشمەرگەن گەڕاوەتەوە.
٠ شەش هەزار ناوی (موتەفەریقە)، واتە ئەو ناوانەی کەموکوڕیان هەبووە، لە ئەنجوومەنی وەزیرانە و لەم دوو ڕۆژەدا ڕەزامەندی پێدانی زەوییان بۆ دەگەڕێتەوە.
٠ وەزارەتی ناوخۆ 370 ناو و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینیش 500 ناوی نوێیان بۆ ناردووین، ئێستا پرۆسەی وردبینیان بۆ دەکەین، دواتر ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەکەین، بۆ ئەوەی ڕەزامەندیان بۆ پێدانی زەوی پێبدرێت.
٠ وەزارەتی پێشمەگەش ئاگاداری کردووینەتەوە کە ژمارەیەک ناوی دیکەیان ماوە بینێرن تا زەویان پێبدرێت، بەڵام ژمارەکە دیار نییە چەندە و هێشتا بۆیان نەناردووین.
٠ تاوەکو ئێستا ڕەزامەندی لەسەر پێدانی 480 هەزار فۆرمی زەوی لە ئەنجوومەنی وەزیران هاتووەتەوە.
٠ ئەگەر تاوەکو هەفتەی داهاتوو پرۆسەی وردبینی تەواو بکەین، ئەوا نزیکەی هەزار ناوی دیکە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران دەنێرین، بۆ ئەوەیە ڕەزامەندی پێدانی زەویان بۆ بکرێت.
٠ تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025، وەک وەزارەتی شارەوانی سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان و ڕەزامەندییەکان بۆ پێدانی زەوی تەواو دەکەین، ئەوەی دەمێنێتەوە لەلای شارەوانییەکان دەبێت، بۆ ئەوەی زەوی بە فەرمانبەران بدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






