جیهان

بەریتانیا بەشێوازێکی جیاواز هەوڵی بەکرێگرتنی سیخوور لە ڕووسیا و جیهان دەدات

دەزگای هەواڵگریی بەریتانیا (MI6)، بەمەبەستی بەدەستهێنانی زانیاریی هەستیار و نهێنی، ماڵپەڕێکی نوێی لە تۆڕی "دارک نێت" بە ناوی "پۆستی بێدەنگ" (Silent Mail) کارا کردووە. ئامانجی سەرەکی ئەم هەنگاوە دۆزینەوە و بەکرێگرتنی سیخووڕە لە ڕووسیا و سەرانسەری جیهان.