
سەربازێکی عێراقی لە سنووری نێوان عێراق و سووریا - وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
هەسەدە ژمارەیەک لە ئەندامانی داعشی لە زیندانەکانییەوە ئازاد کردووە، بەپێی چەند سەرچاوەیەک ئەو ئەندامانەی داعشانە بەرەو عێراق هاتوون.
وێنە گەورەکە: هەسەدە بە سەدان داعشی عێراقی ئازاد کردووە کە لەدوای شکستی داعش لە مووسڵ بەرەو سووریا هەڵاتبوون و ژمارەیەکی زۆر لەوان دزەیان کردووەتە نێو خاکی عێراق.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەدر شەمەری، ئەندامی ئەنجوومەنی عەشایەری ڕۆژئاوای نەینەوا و سەرکردەی سەربازیی حەشدی عەشایەری ڕایگەیاند، "470 ئەندامی ڕێکخراوی داعش لەلایەن هێزەکانی هەسەدە ئازادکراون و دزەیان کردووەتە نێو خاکی عێراق".
لەلایەکی دیکەوە: "سنووری عێراق لەگەڵ سووریا بەتەواوی پارێزراوە و ئازادکردنی زیندانیانی داعش مەترسیی بۆ سەر ئاسایشی عێراق نییە". یاسر ئەسکەندەر ئەندامی لیژنە ئەمن و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق وا دەڵێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا هێزە ئەمنییەکانی عێراق هیچ ڕوونکردنەوە و لێدوانێکیان لەوبارەیەوە نەداوە، بەڵام بەپێی میدیا عێراقییەکان بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان لە حاڵەتی ئامادە باشیدان.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 تشرینی دووەم

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی قەرەباڵغیی نێو بنکەکانی دەنگدان دەنێت
- عێراق
- 57 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 800 چاودێری نێودەوڵەتی، چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردنی عێراق دەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە






