کەسێک بەتۆمەتی دانانی گرووپ بە ناوی گۆڤەند CTS و هەڕەشەکردن لە کچان دەستگیر دەکرێت
- کوردستان
- 2024-07-24

لۆگۆی پۆلیسی هەولێر
ئاڤا نیوز
پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاماژە بەوەدەدات، دوای پشکنینی مۆبایلی تۆمەتبارێک بۆیان دەرکەوتووە کە چەندین پەیجی لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان دروست کردووە بەناوی گرووپی گۆڤەند (CTS) بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی بەدڕەوشتی.
چیرۆکی سەرەکی: لە هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس، خانمێک سکاڵا لە دژی کەسێک تۆمار دەکات، بەوەی هەڕەشەی لێکردووە، دوای لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی دووی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی ڕێککەوتی 14-01-2024 دەستگیر کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: تۆمەتبارێک بە ناوی (ل.م.ا) دەستگیرکراوە کە هەڕەشەی لە دادخواز و ئامۆزایەکی دادخواز بە ناوی ( ھ. ف س)، (د. گ .س) کردووە، بە هۆی ئەوەی کە ڤیدیۆی نەشیاوی ڕووتی هەردووكیانی لایە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاویدەكاتەوە."
زانیاریی زیاتر: پاش لێكۆڵینەوەی چڕتر دەرکەوتووە، کە لە نێو مۆبایلەکەی چەندین وێنە و گرتە ڤیدیۆیی نەشیاوی وەک (جادوو و وێنەی ماددەی هۆشبەر و تۆماری دەنگی و هەڕەشەکردن دژی ئافرەتان)ی تێدایە، جگە لەوەی تۆمەتبار چەندین پەیجی لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان دروست کردووە بە ناوی گروپی گۆڤەند (CTS) بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ بەدڕەوشتی و لە بەرامبەر بڵاونەکردنەوەی داوای پارەیەکی زۆری کردووە.
لە ڕاگەیێنراوی فەرمی پۆلیسی هەولێر واهاتووە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی لە دەنگدانی تایبەت یەکەمە و زۆرترین دەنگی هێناوە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی دەنگدانی تایبەت بەپێی وێستگەکان تا ئێستا
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی تایبەت لە شار و پارێزگاکانی کوردستان






