
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە كۆنگرێسی ئەمریكا سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل گوتارێكی پێشكەش كرد، دڵنیاییدا لەوەی پشوونادات تا تەواوی بارمتەكان ئازاد دەكەن، گوتیشی "هەر شێتك لە ناوچەكە ڕوودەدات ئێرانی لە پشتە".
وێنە گەورەكە: بنیامین نەتەنیاهۆ، وەك سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ئەمە چوارەمین جارە لە كۆنگرێسی ئەمریكا گوتارێك پێشكەش دەكات، 50 ئەندامی كۆنگرێس بایكۆتی كۆبوونەوەكەیان كرد، ئەوەش لەکاتێکدایە بەشێک لە کۆنگرێسمانەکان دژ بە بەردەوامی شەڕی ئیسرائیل و حەماسن لە غەززە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێک لە کۆنگرێسمانەکانی ئەمریکا دژی ئەوەبوون سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕێگەی پێبدرێت لە کۆنگرێس گوتار بدات.
گوتارێكی تووند
گوتارەكەی نەتانیاهۆ زۆر تووند بوو لە بارەی ئیسرائیل، حەماس، ئێران و ئەمریكا، زۆر بە تووندی قسەی لە دژی ئێران كرد و گوتی:" ئەوان لە پشت هەموو ئاژاوەكانن تەنانەت ئەو شەڕ و پێكدادانانەی كە لە زانكۆكانی ئەمریكا ڕوویاندەدا ئێرانیان لە پشتەوەبوو، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت كە ئێران مەترسییەكی گەورەیە لە ناوچەكەدا".
"شەڕی غەززە بەریەككەوتنی شارستانیەتەكان نییە"
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل باسی لەوە كرد شەڕی غەززە "بەریەككەوتنی شارستانیەتەكان نییە، بەڵكو ململانێی نێوان بەربەرییەت و شارستانیەتە".
" لە گۆڕەپانێكی مێژوودا كۆدەبینەوە "
نەتەنیاهۆ داوای لە ئەمریكا كرد لەگەڵ ئیسرائیل بوەستێت و گوتی:" بۆ ئەوەی هێزەكانی شارستانیەت سەركەون، پێویستە ئەمریكا و ئیسرائیل پێكەوە بوەستن، چونكە كاتێك پێكەوە وەستاوین شتێكی زۆر سادە ڕوودەدات: ئێمە سەردەكەوین، ئەوانیش دەدۆڕێن".
"میحوەری تیرۆر"
نەتەنیاهۆ بۆ ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمریكا جەختی لەوە كردەوە "میحوەری تیرۆر" بە سەرۆكایەتی ئێران هەڕەشە لە ئیسرائیل و ئەمریكا و جیهانی عەرەبی دەكات".
"چوار جارە لە كۆنگرێسم"
نەتەنیاهۆ خۆپیشاندەرانی دژ بە شەڕی غەززە كە لە دەرەوەی كاپیتوڵ كۆبوونەتەوە، بە "گەمژەیەك كە ئێران بەكاریان دەهێنن" وەسف كرد، گوتیشی "ئەوەی ڕوودەدات ئێستا لە ئەمریكا ئێرانی لەپشتە دەبێت هەموو جیهان ئەو ڕاستییە بزانێت كە نابێت ئێران لەمە گەورەتر ببێت، ئەمە چوارەم جارمە دێمە كۆنگرێس و لێرەوە بەرگریی لە ئازادی دەكەم".
هاوپەیمانی "ئیبراهیم" بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران
نەتانیاهۆ داوای كرد "هاوپەیمانییەكی ئەمنیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی "هەڕەشەی ئێران" دروست بكرێت، كە بە "هاوپەیمانی ئیبراهیم" ناوی برد.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی پۆستێک دوای هەشت مانگ یەکلایی دەکرێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە نەوت و خانەنشینان کۆدەبێتەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە؛ کێشەی نییە و دەنێردرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان