
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دەستەی پیشەسازیی سەربازیی عێراق پلانی هەیە لەمساڵدا دەست بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بکات و ساڵانە 24 هەزار ئۆتۆمبێل بەرهەم بهێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: دەستەی پیشەسازیی سەربازیی عێراق دەست بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بە براندی (Gold) دەکات، عێراقییەکان دەتوانن بە نرخێکی گونجاو سوودمەند بن، ژمارەی بە خۆڕاییە و باج و گومرگی لەسەر نییە.
لێدوانی فەرمی: قوسەی عەلی کەریم، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی دەستەکە ئاشکرای دەکات، بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی چووەتە هێڵی بەرهەمهێنان توانای بەرهەمهێنانیان 24 هەزار ئۆتۆمبێلە لە ساڵێکدا، کە کوالێتی ئۆتۆمبێلەکان بەرزە و چەندین جۆر ئۆتۆمبێل بەرهەم دەهێنن وەک، دوو دەرگا، چوار دەرگا و پیک ئەپ و چەندین جۆری دیکەش.
زانیاریی زیاتر: یەکێک لە کۆمپانیا چینییە بەناوبانگەکان پشتیوانی عێراق دەکات و دەڵێت "ئۆتۆمبێلەکە توانای بەرگەگرتنی کەشوهەوای گەرمی عێراقی هەیە".
لەلایەکی دیکەوە: عەلی عەوادی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گۆڵد پێشووتر بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندبوو، ئۆتۆمبێلەکە 100% عێراقییە و لە مانگی ئاب دەست بەرهەمهێنانی دەکرێت، لە ساڵی یەکەمدا تەنیا چوار مۆدێلی لێ بەرهەم دەهێنرێت، بزوێنەر و پاتری و ساردکەرەوەکەی توانای بەرگەگرتنی گەرمای هاوینی بۆ سەرووی 50 پلەی سیلزی هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نرخەکەی لە نێوان 5 ملیۆن تاوەکو 6.5 ملیۆن دیناری عێراقییە، کە حکومەتی عێراق پشتیوانی دەکات و ژمارەکەشی بەخۆڕاییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






