هەوڵەکانی حکومەتی کوردستان بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ بەر لە هەڵبژاردن بەردەوامن
- بزنس
- 5 تشرینی دووەم

گرافیکی پرسی مووچە
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاستی باڵا لە هەوڵەکانی و دروستکردنی گوشار بەردەوامە بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ پێش هەڵبژاردن. بەمەبەستی کەمکردنەوەی جیاوازی دابەشکردن لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی عێراق.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لە خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی کوردستان نەدرا و وادەی هەڵبژاردن نزیک دەبێتەوە، حکومەتی کوردستان لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆئەوەی پێش هەڵبژاردن بڕیاری خەرجکردنی مووچەکە بدرێت و دوای هەڵبژاردن پارەکە بنێردرێت.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا بە ئاڤای گوت، لە دوو لاوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێرەوە و بەرپرسانی کوردیش لە بەغدا لەسەر هێڵین لەم ڕۆژانە بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ بدرێت.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: تاوەکو هەڵبژاردن تەنها سێ ڕۆژ دەوامی فەرمی ماوە، لەو ماوەیەش هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ناکرێت و کۆبوونەوەی داهاتوو بۆ ڕۆژی پێنجشەممە 13ـی مانگ دواخراوە.
هەرچەندە تاوەکو هەڵبژاردن ئەستمە بڕیاری خەرجکردنی مووچە بدرێت و پارە بنێردرێت، بەڵام هەوڵەکانی حکومەتی کوردستان بۆ ئەوەن هیچ نەبێت محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی بدات ناردنی پارەکە بکەوێتە دوای هەڵبژاردن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا مووچەخۆرانی کوردستان دوو مووچە لەدوای مووچەخۆرانی عێراقن، ئەگەر لەم چەند ڕۆژە بڕیاری خەرجکردنی مووچەیەک بدرێت، لە کۆتایی مانگیش مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت، واتا ئەو مانگە دوو مووچە دەدرێن، جیاوازیی نێوان مووچەخۆرانی کوردستان و عێراقیش بۆ یەک مووچە کەم دەبێتە، چارەسەرکردنی یەک مووچەش ئاسانترە، ئەویش دەتوانرێ بە ڕێگایەکی تر چارەسەر بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
8 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
12 کاتژمێر لەمەوپێش





