تۆیۆتا سەرەڕای پێناسە گومرگییەکانی ئەمریکا پێشبینییەکانی قازانجی بەرز کردەوە
- بزنس
- 5 تشرینی دووەم

وێنەکە ژیریی دەستکرد دروستی کردووە
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی تایبەت بە دروستکردنی ئۆتۆمبێل ڕایگەیاند، سەرەڕای کاریگەریی پێناسە گومرگییەکانی ئەمریکا، پێشبینییەکانی بۆ داهاتی کارکردن (operating income) و قازانجی پوختی (net profit) ساڵی دارایی ئێستا بەرزکردووەتەوە.
پەیامی فەرمی: کۆمپانیای تۆیۆتا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: سەرەڕای کاریگەریی پێناسە گومرگەکانی ئەمریکا، بەردەوام بووین لەسەر هەوڵەکانمان بۆ باشترکردنی قەبارەی فرۆش، کەم کردنەوەی تێچووەکان و زیادکردنی قازانج لە زنجیرەی بەهادا.
لە بەیاننامەکەی کۆمپانیا ژاپۆنییەکەدا هاتووە، "بەردەوامین لە گۆڕینی وەبەرهێنانە گشتگیرەکانی داهاتوو بۆ بەرهەمهێنانی بەرزتر و گەڕانەوەی زیاتر، لەگەڵ جەختکردنەوەیەکی زۆر لەسەر باشترکردنی قەبارەی فرۆش بۆ گەیشتن بە خاڵی یەکسانبوون".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ ساڵی دارایی کە لە مانگی ئازاری 2026 کۆتایی دێت، تۆیۆتا ئێستا پێشبینی دەکات داهاتی کارکردن بگاتە 3.4 تریلیۆن یەن (کە دەکاتە 22.1 ملیار دۆلار)، لە کاتێکدا پێشتر پێشبینی 3.2 تریلیۆن یەنی دراوی ژاپۆنی کردبوو.
زانیاریی زیاتر: قازانجی پوختیش پێشبینی دەکرێت بگاتە 2.9 تریلیۆن یەن، لە بەرامبەر پێشبینی پێشووی 2.7 تریلیۆن یەن، هەروەها کۆمپانیاکە پێشبینی دەکات فرۆشی ئەمساڵ بگاتە 49.0 تریلیۆن یەن، کە ئەمەش بەرزترە لە پێشبینی پێشووی 48.5 تریلیۆن یەنی مانگی ئاب.
ئەمەش بزانە؛ تۆیۆتا کە بە گەورەترین کۆمپانیای ئۆتۆمبێلسازی دادەنرێت و جۆر و مۆدێلی ئۆتۆمبێلەکانی لە بازاڕەکانی جیهاندا فرۆشێکی زۆریان هەیە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
8 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
11 کاتژمێر لەمەوپێش






