کوردستان ساڵانە زیاتر لە 140 هەزار تۆن گۆشتی مریشک هەناردەی عێراق دەکات
- بزنس
- 5 تشرینی دووەم

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
هەرێمی کوردستان ساڵانە 50%ـی گۆشتی مریشکی بەرهەمهێنراوی خۆی ڕەوانەی شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکات، بەجۆرێک ساڵانە 140 هەزار تۆن گۆشتی مریشک هەناردەی ئەو ناوچانە دەکات.
وێنە گەورەکە: هەرێمی کوردستان ساڵانە سەرووی 285 هەزار تۆن گۆشتی مریشک بەرهەمدەهێنێت، لە کاتێکدا بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیی ناوخۆ پێویستی بە 150 هەزار تۆن هەیە، ئەوەی کە زیادە ڕەوانەی شارەکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: فیراس سەدیق بەڕێوهبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "عێراق ساڵانە پێویستی بە نزیکەی یەک ملیۆن تۆن گۆشتی مریشک هەیە، لەکاتێکدا خۆی توانای دابینکردنی 400 – 450 هەزار تۆن هەیە، پێداویستییەکانی دیکەی بە بەرهەمی هاوردە پڕ دەکاتەوە.
ئەو دەڵێت، "بەشێوەیەکی گشتیی هەرێمی کوردستان لە 50%ـی بەرهەمی گۆشتی مریشکی لە ناوخۆ ساغ دەکاتەوە، لە %50ی دیکەی بەرهەمەکەی ڕەوانەی شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکات".
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
8 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
12 کاتژمێر لەمەوپێش






