ڕاگەیێنراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی ڕاگرتنی دەرماڵەی توێژێک

شەیری بکە لە:
ڕاگەیێنراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی ڕاگرتنی دەرماڵەی توێژێک

بڕێکی زۆر پارەی عێراقی

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی دارایی عێراق ڕەتی کردەوە هیچ بڕیارێک هەبێت بۆ ڕاگرتنی دەرماڵەی مەترسی ‌هێزە ئەمنییەکان کە مانگانە 500 هەزار دینارە و دەڵێت، پێدانی ئەم دەرماڵەیە و هەموو شایستە داراییەکان وەک خۆیان خەرج دەکرێن و هیچ گۆڕانکارییەکیان تێدا ناکرێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوی کردەوە، وەزارەتی دارایی ئەو هەواڵانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن بڕیار دراوە دەرماڵەی مەترسی ‌هێزە ئەمنییەکان لە مانگی داهاتووە ڕادەگیرێت کە ئەویش مانگانە 500 هەزار دینارە.

 

جەختیش دەکەنەوە کە ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بڕیارێک لەسەر ئەم بابەتە نەدراوە، ئەم دەرماڵەیەش بەگوێرەی یاسا بەرکارەکان بەردەوام دەبێت و هیچ گۆڕانکارییەکی تێداناکرێت.

 

زانیاریی زیاتر؛ ئەوەشی خستووەتەڕوو، داوا دەکەن هۆیەکانی ڕاگەیاندن لە بڵاوکردنەوەی هەوڵەکاندا پشت بە سەرچاوەی فەرمی ببەستن، جەختیش دەکەنەوە لەوەی پابەندن بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەت بەبێ جیاوازی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ