
شوێنەوارە دۆزراوەکان کە کۆمەڵێک سەماکەریان لەسەرە
ئاڤا دیجیتاڵ
ژمارەیەک پاشماوەی دێرینی گڵینەو گۆزە لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دۆزراونەتەوە، کە دیمه‌نی سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێیان له‌سه‌ر نەخشێنراوە، کە هاوشێوەی هەمان ئەو هەڵپەڕکێیەیە کە ئێستا باوە. مێژووی ئەو پاشماوە دێرینانە دەگەڕێنەوە بۆ 6000 ساڵ لەمەوبەر، بەوپێیەش بێت ئەم شێوازی هەڵپەڕکێیەی ئێستا هەیە لە پێش 6000 هەزار ساڵ لەمەوبەرەوە لەنێو خەڵکی دێرینی ئەم ناوچەیەدا هەبووە.
وێنە گەورەکە: خەڵکی كوردستان له‌كاتی ده‌ربڕینی خۆشی و ئاهه‌نگ و شادییهكانیاندا به‌ڕیزێک کە دەستی یەکیان گرتووە سەما دەکەن. کەسی سه‌ره‌تای ڕیزه‌كه به سه‌رچۆپی ناوده‌برێت و کەسی كۆتایی ڕیزهكهش به گاوانی ناوده‌برێت. ئەم شێوازی هەڵپەڕکێیە هاوشێوەی ئەو وێنە مێژووییانەیە کە لەسەر گڵینەو گۆزە شوێنەوارییەکان نەخشێنراوە. ئەمەش سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە ئەو هەڵپەڕکێیەی ئێستا هەیە لە روخساردا هەمان ئەو هەڵپەڕکێ و سەمایەیە کە هەزاران ساڵ لەمەوبەر خەڵکی نیشتەجێی ئەم ناوچانە پەیڕەویان لێکردووە.
لێدوانی فەرمی: بڕیار ئهكبهرسان شوێنه‌وارناس بۆ ئاڤا نیوزی ڕوونكرده‌وه، له ههڵكۆڵینه شوێنه‌وارییه‌كانی گردی موسیان له باشوور و خۆرهه‌ڵاتی كوردستان له پارێزگای ئیلام چەند پارچه گڵێنهیهك دۆزراونەته‌وه له سه‌ر گڵێنه‌كه دیمه‌نێك ده‌رده‌كه‌وێت لە بەشی خوارەوەیدا شێوەی چەند دەهۆڵێک دروستکراون، لە بەشی سەرەوەی کۆمەڵێک سەماکەر دەبینین سه‌ماكه‌یان هاوشێوه‌ی سەمای ئێستای كوردییه، هه‌روه‌ها پارچە گـۆزەیــەک لە هەزارەی چوارەمی پێش زایین، لە گرده سه‌وز "تەپە سەبز" كه تەپۆڵکەی پێش مێژوویی ناوچه‌ی لۆڕستانە دۆزراوه‌ته‌وه، بەراورد دەکرێت بە هەمان سەما و هەمان جل و بەرگ کە كورده‌كان ئێستا به‌كاری ده‌هێنن.
بۆچی گرنگه: سەما و هه‌ڵپه‌ڕکێ به‌شێوه‌ی ڕیزبەستن له به‌شێك لهكلتوره جیاوازه‌كانی خەڵکی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست ده‌بینرێت، به‌ڵام ئه‌م گڵینانه کە له خاکی كوردستان دۆزراونه‌ته‌وه، سەلمێنهری ئه‌وه‌ن باپیرانی کۆنی كورد، کە هەزاران ساڵە لەم ناوچەیە نیشتەجێن، داهێنه‌ری ئه‌م شێوازی سەماکردن و هەڵپەڕکێیەن و لێره‌وه به ناوچەکەدا بڵاوبوه‌ته‌وه.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری قەزای بازیان دەست پێ دەکات
- تەندروستی
- 32 خولەک لەمەوپێش
زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی یەکێتی 14 ساڵە کاسبکارێکی چەمچەماڵی بێسەروشوێن کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
32 خولەک لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
21 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کو‌لتوور
- 8 تشرینی دووەم
تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
- کو‌لتوور
- 6 تشرینی دووەم
فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت




