ئاڤا نیوز
بە بڕیاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، کێڵگەی نەوتی چیاسورخ لە گەرمیان داخرا، هۆكارەكەشی بۆ خراپ بوونی كوالێتی نەوتەكەی بووە.
وێنە گەورەكە: دوێنێ لە کۆبونەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بڕیاری کۆتایی لە بارەی داخستنی کێڵگەی نەوتی چیاسورخەوە درا، بەڕێوەبەری ناحیەی قۆرەتوو کە کێڵگەکە دەکەوێتە سنوری ئەوانەوە، هەواڵەکەی پشت ڕاستکردەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەڕێوەبەری ناحیەی قۆرەتوو بە پەیوەندی تەلەفۆنی ئاگادار کراوەتەوە کە كار کردن لە کێڵگەکەدا بە تەواوی ڕاوەستاوەو بڕیاری داخستنی دراوە، بەڵام تا ئێستا نوسراوی فەرمی لەو بارەوە پێ نەگەیشتووە، لەم هەفتەیەشەوە ئامادەکاری دەکرێت بۆ ڕادەست کردنی کامپەکە بە پۆلیسی نەوت و گاز.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەم چەند ساڵەی دواییدا لەلایەن دوو کۆمپانیای بیانی بە ناوەکانی (گەنەڵ ئینێرجی تورکی و وێستن زاگرۆسی کەنەدی) یە وە بیری نوێی تێدا لێدراوە، بەرهەمی ڕۆژانەی لە 1500 تا 7000 بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا، بەڵام لەماوەی کارکردنیاندا چەند جارێک بەهۆی کەمی بەرهەم و خراپ بوونی کوالێتی نەوتەکەیەوە کامپەکە داخراوە.
باكگراوند: کێڵگەی نەوتی چیا سورخ دەکەوێتە سنووری ناحیەی قۆرەتوو لە گەرمیان و یەکەم بیری نەوتی لە ساڵی 1904دا تێدا لێدراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 55 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





