دەستەی مافی مرۆڤ: تێوەگلانی هێزێکی ئەمنی لە کوشتنی دوو هاونیشتمانی سلێمانی جێگەی پرسیارە
- کوردستان
- 2024-07-28

لۆگۆی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و ئاری چایچی
ئاڤا نیوز
لەبارەی کوژرانی دوو هاونیشتمانی لە سلێمانی لەماوەی 10 ڕۆژدا دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی کوردستان دەڵێت، هەردوو ڕووداو جێگەی پرسیارە.
وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی ڕاپەڕینی سلێمانی، چایچییەکی تەمەن 30 ساڵ بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا کە کارمەندێکی کۆماندۆ تۆمەتبارە بە کوشتنی، هەفتەی ڕابردووش کەسێکی دیکە لەلایەن کارمەندێکی کۆماندۆوە کوژرا، ئەمەش کاردانەوەی لێکەوتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "هەفتەی ڕابردوو ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان لە سلێمانی کەسێکی کوشت و ئەمجارەش دووبارە ئەندامێکی هەمان ئەو هێزە ئەمنییە تۆمەتبارە بە کوشتنی هاووڵاتیەکی کاسبکار کە هەردوو حاڵەت جێگەی پرسیارە کە بەچەکی فەڕمی ئەنجام دراون".
زانیاریی زیاتر: دەستەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەرکی بنەڕەتی هێزە ئەمنیەکان بریتییە لە پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان، ناکرێ خۆیان بەشێک بن لە تاوانەکان و شوێن و ئەرکی خۆیان بۆ ئەنجامدانی تاوان و هەڕەشە و کوشتن و لێدان بەکاربێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە





