
خانوویەکی ئەمریکا. وێنە: house plans
ئاڤا نیوز
کۆمپانیاکانی بیمەی خانووبەرە لە ئەمریکا زۆرترین زیانیان لە ساڵی 2023 تۆمار کردووە، ئەوەش بە گەورەترین زیانی سەدە دادەندرێت، چونکە ئەو بڕەی بەهۆی زیانەکان دراوەتەوە زۆر زیاتر بووە بەراورد بە پێشبینییەکان.
چیرۆکە سەرەکییەکە: بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی فاینانشیال تایمز، کۆمپانیاکانی بیمەی خانووبەرە بەدرێژایی ساڵی ڕابردوو 15.2 ملیار دۆلار زیانیان بەرکەوتووە، کە ئەوەش بەرزترینە لە دوای ساڵی 2000ـەوە تۆمارکرابێت.
هۆکارە زانراوەکان: زیانی کۆمپانیاکان بۆ زۆری کارەساتە سرووشتی و هەڵاوسان و گەشەی دانیشتووان لەو ناوچانە دەگەڕێتەوە کە بە زۆری دووچارە کارەساتە سرووشتییەکان دەبنەوە. بە تایبەت لە شەش ویلایەتی ئەمریکا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکراوە، لە دیارترینیان کالیفۆرنیان و تێکساس.
زانیاریی زیاتر: لە رۆژنامەکەدا هاتووە، کۆمپانیاکانی بیمە ناچاربوونە لەو ناوچانەی دووچاری کارەساتی سرووشتی دەبنەوە، کارەکانیان سنووردار بکەن، یاخود لێی دەربچن یان نرخەکان بەرز بکەنەوە، تاوەکو بتوانن زیانەکان بۆ خاوەن ماڵەکان بژمێرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






