
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
داتا و زانیارییەکانی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان، لە ئەنجوومەنی ڕاژەی هەرێمی کوردستان پێداچوونەوەی بۆکراوە و ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بەبڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی، ڕێکارەکانی بەهەمیشەیی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەستیپێکردووە، زیاتر لە 30 هەزار فەرمانبەری گرێبەست دەگرێتەوە و تێچووەکەی 10 ملیار دینارە.
لێدوانی فەرمی: سەنگاو حەمە، یەکێک لە نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەستە و بە ئاڤا نیوزی گوت: "داتا و زانیارییەکانمان ڕەوانەی ئەنجوومەنی ڕاژەی عێراق کراوە دوای وردبینی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی دەکرێت ئەگەر لەلایەن حکومەتی فیدڕالیشەوە پارەکە خەرج نەکرێت، هەوڵدەدرێت لە داهاتی ناوخۆ تەرخانبکرێت."
زانیاریی زیاتر: لەو 30 هەزار گرێبەستە 14 هەزار و 960 فەرمانبەریان سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی سێ جۆر گرێبەست کاردەکەن (دارایی، گەشەپێدان و ڕۆژانە) ئەوانەی لە گرێبەستی دارایین لە خزمەتگوزارییەکان وەک خانەنشین بوون سوودمەند دەبن، بەڵام دوو بەشەی دیکە ناگرێتەوە، لەگەڵ بەهەمشەیی کردنیان ئەو گرفتەش چارەسەر دەبێت.
باکگراوند: ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبووەنەوەی ژمارە 130ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کە 08-05-2024 کرا، ڕێکارەکانی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست گەڵاڵە کرا و لیژنەیەک بۆ بەدواداوچوون لەسەری پێکهێنرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






