بانکی ناوەندیی عێراق ڕێنمایی نوێ بۆ دابینکردنی دۆلار بە گەشتیاران دەردەکات
- بزنس
- 2024-08-01

دۆلار - وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بانکی ناوەندیی عێراق ڕێنمایی نوێ بۆ ئەو کۆمپانیایانە دەردەکات، کە دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندیی عێراق بە گەشتیاران دەدەن.
چیرۆکی سەرەکی: بانکی ناوەندیی عێراق داوا لە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە پلەی A و B دەکات، دۆلار بەو گەشتیارانە نەدەن کە ڤیزایان لە کۆمپانیا سزادراوەکانی فڕۆکەوانی و کۆمپانیاکانی گەشتوگوزار وەرگرتووە.
هۆکارە زانراوەکان: ئامانج لەو بڕیارەی بانکی ناوەندی، چاودێری و ڕێکخستنە، بۆ ئەوەی دۆلار بەو گەشتیارانە نەدرێت کە لەو کۆمپانیایانەی لە لیستی سزاکانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتین ڤیزایان وەرگرتووە.
زانیاریی زیاتر: هەر گەشتیارێک لە کاتی گەشتکردندا دەتوانێت تاوەکو سێ هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرێت، حەوت کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراوی عێراقی مۆڵەتیان بۆ فرۆشتنی دۆلار وەرگرتووە و لەنێو فڕۆکەخانە نووسینگە دەکەنەوە و دۆلار بە نرخی فەرمیی بانکی ناوەندی دەفرۆشن، واتە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






