
پەیکەری پێشمەرگە لە کەرکووک. وێنە؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بهسهر فهرمانبهرانی كهركووك و ناوچە دابڕێنراوەکانی هەرێمی کوردستان دهستپێدەکات و فەرمانبەران بەشێوازی ئەلیکترۆنی فۆڕمیان پێدەگات.
وێنە گەورەکە: بە فەرمانی سەرۆکوەزیران بارزانی، ئەو فەرمانبەرانەی هەرێمی کوردستان کە لە سنووری ماددەی 140 دەوام دەکەن، لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن و، نزیکترین سنووری شارەوانی کە سەر بە هەرێمی کوردستان بێت، زەویان پێدەدرێت.
لێدوانی فەرمی: کامەران عەلی، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت، "فۆڕمی داواکردنی زەوی و پڕکردنەوەی بەڵێننامە بە ئەلیکترۆنی بۆ سەرجەم قوتابخانەکان نێردراوە، دوای پڕکردنەوەیان بۆ ئێمەی دەگەڕێننەوە، دواتریش بۆ وەزارەتی شارەوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت."
زانیاریی زیاتر: ئەو فەرمانبەرانە لە نزیکترین شوێنی جوگرافی خۆیان لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، ئەگەر لە سنووری ماددەی 140 نیشتەجێ بن، لەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانن زەویان بۆ تەرخاندەکرێت، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک وای گوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






